English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شیكاری جینۆم ده‌یسه‌لمێنێت هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب، عه‌ره‌بی ته‌واو نین
2017-01-19 [09:03 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ماڵپه‌ڕی "RT"روسی بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ساڵی 2005 ناشناڵ جیۆگرافیك پڕۆژه‌ی جینۆگرافیكی وه‌شاند، ئامانجی ئه‌وه‌ بوو، وه‌ڵامی پرسیارگه‌ڵێك سه‌باره‌ت به‌ نه‌ته‌وه‌ و ره‌چه‌ڵه‌كی مرۆڤ بداته‌وه‌.

پڕۆژه‌ی جینۆگرافی به‌پێی پێكهاته‌ی جینۆم له‌ئه‌نجامی شیكاری "DNA"دا مرۆڤی پۆلین كردوه‌ و وه‌ڵامی ژماره‌یه‌ك پرسیار له‌باره‌ی چۆنیه‌تی نیشته‌جێبوونی مرۆڤ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌داته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك له‌پێكهاته‌ی بۆماوه‌یی چوار وڵاتی عه‌ره‌بی، توێژه‌ران دۆزینه‌وه‌ی سه‌یریان ده‌ستكه‌وت.

پڕۆژه‌ی جینۆگرافیك شوێنی ره‌سه‌نی دانیشتوانی ئاشكرا كردوه‌، به‌جۆرێك باس له‌ هاوڵاتی هه‌موو وڵاتێك به‌پێی پێكهاته‌ی جینۆمی دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌كات، له‌م كاره‌شدا پشتیان به‌ شیكاری سه‌دان سامپلی "DNA" به‌ستووه‌ كه‌ شیكاری زۆر پێشكه‌وتوویان بۆ كردون.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئایا ده‌زانن، پێكهاته‌ی جینۆمی میسرییه‌ ره‌سه‌نه‌كان 4%ی پێكهاته‌ی جینۆمیان جوله‌كه‌ په‌رشوبڵاوه‌كانی جیهانه‌ ؟

رێژه‌ی پێكهاته‌ی جینۆمی هاوڵاتیانی میسری به‌مشێوه‌یه‌: 68%ی جینۆمی هاوڵاتیانی باكوری ئه‌فریقیان و ته‌نها 17%ی عه‌ره‌بن و 4%ی جوله‌كه‌ن و 3% له‌ جینۆمی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقیا و ئاسیای بچووك و باشوری ئه‌وروپا پێك دێت.

په‌یوه‌ندیان به‌ باكوری ئه‌فریقیا بۆ یه‌كه‌م كۆچی دانیشتوانی كۆن له‌ ئه‌فرقیاوه‌ له‌رێگه‌ی باكوری رۆژهه‌ڵات به‌ره‌و باشوری رۆژئاوای ئاسیا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی كشتوكاڵ كۆچكردن له‌ "هیلال خه‌سیب" زیاد كردوه‌ و دواتر به‌ره‌و ئه‌فریقیا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، ته‌واو هه‌روه‌ك ئه‌و كۆچه‌ی له‌ سه‌ده‌ی حه‌وت له‌ كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی عه‌ره‌بی روویدا.

پێكهاته‌ی جینۆمی هاوڵاتیان ره‌سه‌نی كوێتی 84%ی عه‌ره‌بن و 7%ی ئاسیای بچوك و 4%ی باكوری ئه‌فریقیا و 3%ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقیان.

كۆچڕه‌وانی كۆن له‌كاتی گه‌شته‌كانیان له‌ ئه‌فریقیاوه‌ بۆ ئۆراسیا به‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێپه‌ڕیون، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌م ناوچه‌یان زۆر به‌دڵ بووه‌، بۆیه‌ ئه‌و كات بڕیاریان داوه‌ تێیدا بمێننه‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ شێوه‌ی جینۆمی دیكه‌یان دروست كرد و نه‌وه‌ به‌دوای نه‌وه‌ ئه‌و پێكهاته‌ جینۆمه‌ گوازرایه‌وه‌.

ره‌نگه‌ بنه‌چه‌ی كوێتییه‌كان بۆ باكوری ئه‌فریقیا بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش له‌ ئه‌نجامی بازرگانیكردن به‌ كۆیله‌ له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه‌ له‌ نێوان سه‌ده‌كانی هه‌شت و نۆزده‌.

پێكهاته‌ی جینۆمی هاوڵاتیانی لوبنانی به‌ هه‌مه‌ڕه‌نگترین جینۆم له‌نێوان هاوڵاتیانی ئه‌و چوار وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌ داده‌نرێت.

پێكهاته‌ی جینۆمی هاوڵاتیانی ره‌سه‌نی لوبنانی به‌مشێوه‌یه‌: 44% عه‌ره‌بن و 14% جوله‌كه‌ن و 11% باكوری ئه‌فریقیان و 10% ئاسیای بچووكن و 5% باشوری ئه‌وروپان و 2%ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقیان.

هه‌ندێك له‌ كۆچڕه‌وانی كۆن له‌ كاتی تێپه‌ڕینیان به‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڕیاریان داوه‌ له‌ لوبنان بمێننه‌وه‌، هه‌روه‌ها رێگه‌ی حه‌ریر له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگی جینۆم دا به‌شداری كردوه‌ كه‌ له‌ باكوری دووره‌وه‌ به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات هاتوون.

دانیشتوانی تونس پێكهاته‌یه‌كی گرنگی جینۆمی تێدایه‌، به‌شێوه‌یه‌ك 88%یان له‌ باكوری ئه‌فریقیان و 5%ی له‌ وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژئاوان و 4%ی عه‌ره‌بن و 2%ی له‌ رۆژئاوا و ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقیان.

شوێنگه‌ی تونس له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌شدارییه‌كی زۆری له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگی بۆماوه‌یی فراوان كردوه‌، پێكهاته‌ی جینۆمی عه‌ره‌بی له‌رێگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كشتوكاڵ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلامه‌وه‌ تێكه‌ڵ بووه‌.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسكردن بێت، زۆر له‌و وڵاته‌ ناعه‌ره‌بیانه‌، هه‌ڵگری جینۆمی عه‌ره‌بین، له‌وانه‌

  • جورجيا 5%
  • إيران 56%
  • گه‌لی لوهيا له‌ كينيا 2%
  • دانیشتوانی ره‌سه‌نی مه‌ده‌غه‌شقه‌ر 2%
  • باكوری قه‌وقاز " له‌وانه‌ داغستان و ئه‌بخازیا" 9%
  • تاجيكستان "چیای بامیری" 6%
  • سه‌ردينيا 3%
  • باشوری هیندستان 2%
  • رۆژئاوای هیندستان 6%
  • ئه‌ندونیسیا 6%
  • ئه‌سیوبیا 11%
  • جوله‌كه‌كانی ئه‌شكیناز" ئه‌و جوله‌كانه‌ی له‌ ئه‌روپای رۆژهه‌ڵات سه‌ریان هه‌ڵدا" 10%

له‌ كۆتاییدا ده‌بێت پێكهاته‌ی یاخود تێكه‌ڵه‌ی جینۆمی هاوڵاتی ره‌سه‌نی كورد چۆن بێت؟

 





ئەم هەواڵە 91021جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad