English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بوونه‌وه‌ری بۆشایی چه‌كدار له‌سه‌ر مه‌ریخ به‌دی كراوه‌
2017-01-21 [04:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌ وێنه‌یه‌ك وروژان كه‌ رۆبۆتی كریۆسیتی له‌سه‌ر رووی مه‌ریخ گرتوویه‌تی و بۆ زه‌وی ناردۆته‌وه‌، له‌م وێنه‌یه‌ بوونه‌وه‌رێكی بۆشایی ده‌رده‌كه‌وێت ره‌دووی رۆبۆته‌كه‌ ده‌كه‌وێت.

به‌پێی وته‌ی زانایانی گه‌ردوونناس و پسپۆرانی بوونه‌وه‌ری بۆشایی، ئه‌و شێوه‌یه‌ی له‌وێنه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، بوونه‌وه‌رێكی بۆشاییه‌ و جلوبه‌رگێكی دیاریكراوی له‌به‌ر دایه‌ و چه‌كێكی به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌، شێوه‌ی وه‌كو ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌یه‌ كه‌ له‌ فیلمه‌كانی خه‌یاڵی زانستی ده‌رده‌كه‌وێت.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی وتنه‌، زۆربه‌ی ئه‌و پسپۆرانه‌ی سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی بوونه‌وه‌ری بۆشاییگه‌رین، له‌م دواییانه‌دا جه‌ختیان له‌ بوونی بوونه‌وه‌ری بۆشایی له‌سه‌ر رووی مه‌ریخ كردۆته‌وه‌، ده‌ڵێن، پاشماوه‌ی كه‌شتی بۆشایی نامۆیان دۆزیوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها پاشماوه‌ی سینگ و په‌راسوو و دوو كه‌للـه‌سه‌ریان به‌دی كردوه‌ كه‌ بۆ بوونه‌وه‌ری دیكه‌ بۆشایی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ سه‌كۆیه‌كی نیشتنه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كانی بۆشایی له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی سوور دۆزیوه‌ته‌وه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌و وێنه‌ و به‌ڵگانه‌ی پسپۆران ده‌یخه‌نه‌روو، به‌ڵام ده‌ڵێن زۆرێك له‌ خه‌ڵكی گومانیان له‌راستی و دروستی ئه‌و وێنانه‌ هه‌یه‌، زۆربه‌ی جار وا ده‌رده‌كه‌وێت به‌ردێك له‌سه‌ر شێوه‌یه‌كی دیاركراو هه‌ڵكه‌وتووه‌، له‌وانه‌ ئاژه‌ڵ یان بوونه‌وه‌رێكی دیكه‌، له‌ هه‌مان كاتدا نه‌سه‌لمێنراوه‌ كه‌ ئه‌و شێوانه‌ راسته‌ بوونه‌وه‌ری بۆشایین.

العثور على

RT





ئەم هەواڵە 44029جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad