English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دارایی و ئابووری خولێکی لەسەر ئامادەکردنی تەندەر و کردنەوە و شیکردنەوەی کردەوە
2017-01-23 [05:09 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئەمڕۆ لە ھۆڵی کۆبونەوەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری، وەزارەتی دارایی و ئابووری، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی فەرمانبەران، لە ژێر چاودێری "ڕابەر سدیق" بریکاری وەزارتی دارایی و ئابووری (بە وەکالەت)، خولێکی تایبەت بە پرۆسەی "ئامادەکردنی تەندەر و کردنەوە و شیکردنەوەی" لەژێر ڕۆشنایی "ڕێنماییەکانی جێبەجێ کردنی گرێبەستە گشتیەکانی حکومەت" کردەوە، کە ماوەی خولەکە ٣ڕۆژ دەخایەنێت، فەرمانبەران لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری بەشداریان تێدا کرد.

 

سەرەتا چەند وتەیەک لە لایەن "ڕابەر سدیق" بریکاری وەزارتی دارایی و ئابووری (بە وەکالەت) پێشکەش کرا، باسی لە گرنگی خولی "ئامادەکردنی تەندەر و کردنەوە و شیکردنەوەی" بۆ بەشدار بووان کرد، کە یەکێکە لە بڕگە گرنگەکانی ناو ڕێنمایی ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠١٦ گرێبەستە گشتیەکانی حکومەت.

 

گوتیشی: دەبێت فەرمانبەرانی وەزارەتمان لە نزیکەوە ئاگاداری و ئاشنایەتیان ھەبێت لەسەر ئەم ڕێنماییە و بەشداربن لە پرۆسەی 'ئامادەکردنی تەندەر و کردنەوە و شیکردنەوەی" بۆ گرێبەستەکانی حکومەت، لە بوارە جیا جیاکان، کە وەک نوێنەری وەزارەتمان ئامادەدەبن، لە دام و دەزگاکانی حکومەتی ھەرێم دا، لەسەر ئەم ڕێنماییە کارپێکراوە کارەکانی ڕایی بکەن، چونکە بەستانداری جیھانی دارێژراوە، بە ھاماھەنگی لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی و وەزارەتی پلان دانان.

 

پتر گوتی: پێویستە لە کاتی جێ‌بەجێ کردنی پرۆسەی تەندەرین و قۆناغەکانی پرۆسەی گرێبەست کردندا ڕەچاوی مافی حکومەت و کۆمپانیاکان بکرێت.

 

لە کۆتایدا گوتی: زۆر سوپاسی فەرمانبەرانی بەشدار بوو دەکەم، وە ھیوادارم سوودمەندبن لەم خولە و بەشداری بوونێکی کارایان ھەبێت، بۆ بەرزکردنەوەی توانستیان لە جێبەجێ کردنی ئەو کاروبارانەی ڕۆژانە ڕایدەپەڕێنن.





ئەم هەواڵە 10375جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad