English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشبین به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی كاره‌ستتباری ئاستی ئاو ده‌كرێت
2017-01-23 [09:28 AM]

ZNA - هه‌ولێر


زانایانی ئه‌مه‌ریكی پێیان وایه‌، له‌ماوه‌ی سه‌دان یان هه‌زار ساڵی دیكه‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی كاره‌ستاباری ئاستی ئاوی گۆی زه‌وی روو ده‌دات، له‌رووی جیۆلۆجیشه‌وه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ زۆر كورته‌.

شاره‌زایان ده‌ڵێن، له‌ماوه‌ی 116 تاكو 129 هه‌زار ساڵی رابردوو كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌ردوو سه‌رده‌می به‌سته‌ڵه‌ك پله‌ی گه‌رمی رووی ئۆقیانووسه‌كانی جیهان زۆر جیاوازی نه‌بووه‌، ئه‌و كات ئاستی ئاو به‌ئه‌ندازه‌ی 6 بۆ 9 مه‌تر به‌به‌راود به‌ ئاستی ئاوی ده‌ریاكانی ئێستا به‌رزتر بووه‌.

روونیشیان كرده‌وه‌ كه‌ ئاستی ئاو له‌ سه‌ره‌تای ماوه‌ی به‌سته‌ڵه‌ك واته‌ له‌ماوه‌ی 129 ساڵی به‌ر له‌ ئێستادا، نزیك بوو له‌ ئاستی ئاوی ده‌ریای ساڵه‌كانی 1870 – 1889، دوای تێپه‌ڕینی چوار هه‌زار ساڵ واته‌ 125 هه‌زار ساڵ به‌ر له‌ ئێستا ناوه‌ندی پله‌ی گه‌رمی به‌رێژه‌ی 0.5 به‌رز بووه‌وه‌، ئه‌م پله‌یه‌ش هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ پله‌ی گه‌رمی ئێستای ده‌ریاكان.

له‌ ئه‌نجامی به‌راوردی نێوان پله‌ی گه‌رمی و ئاستی ئاوی ئوقیانووسه‌كانی جیهان له‌نێوان هه‌ردوو سه‌رده‌می به‌سته‌ڵه‌كدا له‌لایه‌ك و ئاماژه‌كانی ئێستا له‌لایه‌كی دیكه‌ زانایان گه‌یشتنه‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌.

شاره‌زایان ده‌ڵێن، توێژینه‌وه‌یه‌كه‌یان یارمه‌تی زانینی كاردانه‌وه‌ی ده‌ریاكان بۆ دیارده‌ی قه‌تیسبوونی گه‌رما ده‌دات.

 

rt





ئەم هەواڵە 47134جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad