English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانایان یه‌كێك له‌ گریمانه‌كانی دروستبوونی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌
2017-01-26 [08:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


زانایانی گیۆفیزیا له‌ سوید و دانیمارك رایانگه‌یاند، ئه‌و گریمانه‌یه‌ی باس له‌ ده‌ركه‌وتنی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی به‌هۆی به‌ركه‌وتنی نه‌یزه‌كێكی گه‌وره‌ ده‌كات، هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌ و دروست نییه‌.

گۆڤاری Nature Communications له‌زاری ئه‌و زانایانه‌وه‌ بڵاوی كرده‌وه‌، سه‌رجه‌م توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌ ده‌یسه‌لمێنن كه‌ ئه‌و به‌رده‌ نه‌یزه‌كه‌ پێش 468 ملیۆن ساڵ به‌زه‌وی كه‌وتووه‌، بۆیه‌ سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ په‌یدابوونی هه‌مه‌ڕه‌نگی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی، پێش ئه‌و رووداوه‌ به‌ نزیكه‌ی سێ ملیار ساڵ ده‌ركه‌وتووه‌.

ئه‌و زانایانه‌ باسیان له‌وه‌ كرد، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌ و تاقیكردنه‌وه‌ بایۆلۆجیانه‌ی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری به‌به‌ردبوووه‌كان ئه‌نجامیان داوه‌، كه‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی سوید دۆزیویانه‌ته‌وه‌، به‌م زانیاریانه‌ گه‌یشتوون‌، توانیان له‌میانی لێكۆلێنه‌وه‌كه‌یاندا ته‌مه‌نی كۆنترین پاشماوه‌ی نه‌یزه‌ك له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ستنیشان بكه‌ن.

ئه‌وه‌شیان خسته‌روو، توێژینه‌وه‌كان روونیان كرده‌وه‌، هه‌مه‌ڕه‌نگی له‌ جۆره‌كان پێش 471 ملیۆن ساڵ روویداوه‌، په‌ره‌سه‌ندنی بوونه‌وه‌ره‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وی ئه‌و كاته‌ بۆ 25 ملیۆن ساڵ به‌رده‌وام بووه‌، بۆیه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و گریمانانه‌ی باس له‌ په‌یدابوونی ژیان له‌سه‌رگۆی زه‌وی دوای به‌ركه‌وتنی ئه‌و نه‌یزه‌كه‌ ده‌كه‌ن، هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌ و نادروسته‌.

 

RT





ئەم هەواڵە 89638جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad