English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
میسر...هاوڵاتییه‌ك بووه‌ شیعه‌ به‌ڵام سزای به‌ندكردنی دوو ساڵ له‌گه‌ڵ كاركردنی بۆبڕایه‌وه‌
2017-01-29 [06:25 AM]

ZNA - هه‌ولێر


فه‌رمانگه‌ی بواری تیرۆری باكوری رۆژهه‌ڵات به‌سه‌رۆكایه‌تی راوێژكار بیلال ئه‌بوخه‌زره‌، بڕیاریدا به‌به‌ندكردن بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌گه‌ڵ كار پێكردن بۆ هاوڵاتییه‌كی میسری له‌ گوندی موئانه‌سه‌ به‌كه‌فه‌ر سه‌قه‌ر له‌ پارێزگای رۆژهه‌ڵات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به‌ مه‌زهه‌بی شیعه‌ هێناوه‌.

ئه‌و بڕیاره‌ به‌ ئه‌ندامه‌تی هه‌ریه‌ك له‌ راوێژكاران محمود مصطفی كۆمی و محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین عه‌بدولحه‌مید و به‌ ئاماده‌بوونی مسته‌فا عه‌تیه‌ و بریكاره‌كه‌ی ده‌ركرا.

لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی نیشتمانی له‌ رۆژهه‌ڵات، ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ كه‌ هاوڵاتی "سادق محه‌ممه‌د ئه‌بو شعێشع" ته‌مه‌ن 1963 دانیشتووی گوندی موئانه‌سه‌ كه‌فه‌ر سه‌قه‌ر، بڕوانامه‌ی دبلۆمی له‌ په‌یمانگای هونه‌ری بازرگانی هه‌یه‌، چوته‌ سه‌ر بیروباوه‌ڕی شیعه‌، به‌مشێوه‌یه‌ به‌پێی یاسای دادگای میسر چوونه‌ سه‌ر مه‌زهه‌بی شیعه‌ وه‌كو سوكایه‌تیه‌ به‌ ئایین داده‌نرێت و به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ سزای له‌سه‌ره‌.

"ئه‌بو شعێشع" به نوسراوی ‌ژماره‌ 22351 ساڵی 2011 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی فاتیمه‌ی زه‌هرایه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵگا له‌و گونده‌، دادگای میسر ئه‌و هاوڵاتییه‌ی وڵاته‌كه‌ی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی پله‌وپایه‌ی خۆی به‌كار هێناوه‌ له‌ دامه‌زراندنی ماڵی باخچه‌ی ساوایان به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن و ژماره‌یه‌ك منداڵی گونده‌كه‌ش په‌یوه‌ندیان پێوه‌ كردوه‌، رێنمایه‌كانی مه‌زهه‌بی شیعه‌ی فێركردوون.

 

جۆرنال





ئەم هەواڵە 4153جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad