English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناسا... كاتژمێره‌كانی رۆژ له‌ 24 كاتژمێره‌وه‌ ده‌بێته‌ 25 كاتژمێر
2017-01-30 [07:24 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئاژانسی ناسا ئاشكرای كرد، مانگ كاریگه‌ری له‌سه‌ر زه‌وی هه‌یه‌ و جوڵه‌ی هێواش ده‌كاته‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ ده‌بێته‌وه‌ هۆی زیادبوونی كاتژمێره‌كانی رۆژ له‌ 24ه‌وه‌ بۆ 25 كاتژمێر، واته‌ خێرایی جوڵه‌ی زه‌وی به‌ رێژه‌ی 2.5 میلی چركه‌ له‌ هه‌ر 100 ساڵێك كه‌م ده‌كات.

له‌به‌رامبه‌ردا هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و پرسه‌ په‌یوه‌ندی به‌مانگه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌جۆرێك به‌شێك له‌وزه‌ی زه‌وی ده‌بات و ورده‌ورده‌ له‌زه‌وی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هێواشبوونی سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی به‌ده‌وری خۆیدا.

له‌ماوه‌ی 100 ساڵی رابردوو به‌ئه‌ندازه‌ی 1.4 میلی چركه‌ جوڵه‌ی زه‌وی كه‌می كردوه‌ واته‌ 0.0014 چركه‌.

به‌م پێوانكردنه‌ی كارمه‌ندانی ناسا ئه‌نجامیان داوه‌، زیادبوونی چركه‌یه‌ك بۆ یه‌ك رۆژ پێویستی به‌ ماوه‌ی 50 هه‌زار ساڵ هه‌یه‌، له‌ پاشه‌رۆژدا كاتژمێره‌كانی یه‌ك رۆژ ده‌بێته‌ 25 له‌بری 24 كاتژمێر، به‌ڵام ئه‌مه‌ دوای 180 ملیۆن ساڵی دیكه‌ روو ده‌دات، به‌پشت به‌ستن به‌ خێرایی سوڕی زه‌وی ئێستا و ئه‌و پێوه‌رانه‌ی له‌ سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی به‌كار دێت.

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 45571جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad