هەولێر - ZNA
نوێترین ئەلبومی گۆرانی خانمە گۆرانیبێژی میسری، شیرین عەبدولوەهاب لە نێو ئۆتۆمبێلی راوێژکاری هونەریی دزرا.
بەم دواییە جامی ئۆتۆمبێلی یاسر خەلیل شکێندرا و ئەو ئەلبومەی تێدا برداوە کە نوێترین ئەلبومی شیرینە و تاوەکو ئێستا بڵاونەکراوەتەوە.
شیرین لەمبارەیەوە رایگەیاند، پۆلیس بەدواداچوون بۆ ئەو کەیسە دەکات و تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک بەم تۆمەتەوە نەگیراوە.
ئەم رووداوە شیرینی دڵتەنگ کردووە، چونکە ماف و ماندووبوونێکی زۆری ئەو بە هەدەردا.
ئەو خانمە گۆرانیبێژە لە دوای ئەو رووداوە سەردانی وڵاتی کوێتی کرد.
ئەم هەواڵە 5116جار خوێندراوەتەوە |