هەولێر - ZNA
ژمارەیەک گۆرانیبێژی جیهانی، بایکۆتی ئاهەنگی بەخشینی خەڵاتەکانی گرامی دەکەن.
بیبەر کە بۆ چوار خەڵاتی گرامی کاندیدکراوە، ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئەو لە ئاهەنگی بەخشینی خەڵاتەکان ئامادە نابێت و لە شوێنیکی دیکە ئەو کاتە بەسەردەبات، لەبەرئەوەی بە بڕوای ئەو خەڵاتە گرنگی بە گەنجان نادات.
بیبەر تاکە گۆرانیبێژ نییە بایکۆتی ئەو خەڵاتەی کردووە، بەڵکو هەردوو راپەر کانیێ وێست و درێک کە بۆ هەشت خەڵاتی گرامی کاندیدکراو، بەهەمان شێوە بایکۆتی ئەو خەڵاتە دەکەن.
وێست تاوەکو ئێستا بۆ 21 خەڵاتی گرامی کاندیدکراوە، بەڵام هیچ جارێک ئەو خەڵاتەی پێنەبەخشراوە.
ئەم هەواڵە 6160جار خوێندراوەتەوە |