English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانایان ئاشكرایان كرد، كۆنترین رەچەڵەكی مرۆڤ بوونەوەرێكی قێزەون بووە
2017-02-04 [06:48 AM]

ZNA - هەولێر


زانایانی بەبەردبووی چینی پاشماوەی بوونەوەرێكی سەرەتایی فرەخانەیان دۆزیەوە كە لە كیسەیەكی شێوە داندار دەچێت.

شایەنی باسكردنە، رەچەڵەكی زۆربەی ئاژەڵەكانی ئێستای سەر گۆی زەوی بەر لە 540 ملیۆن ساڵ دەركەوتوون، واتە لەسەردەمی تەقینەوەی كامبری، ئەو كاتە پرۆسەی كەوتنەوەی هەمەجۆری ئاژەڵەكان بەشێوەیەكی خێرا و لەناكاو پەرەی سەند، هەر لەو سەردەمەدا رەچەڵەكی كرم و خشۆكەكان و ماسییەكان و هەندێك لە بڕبڕەدارەكان دەركەوتن.

ئەو ئاژەڵانەی دوو دەمیان هەبووە، بەرەچەڵەكی مرۆڤ و ئاژەڵە كێوییەكان و ماسییەكان دادەنرێن، لە رۆژگاری ئەمڕۆدا ئەستێرەی دەریا و قالۆنچە نمونەی ئەو سەردەمەن بەڵام ئاژەڵە جۆراوجۆەكانی دیكە دەچێتە خانەی ئاژەڵە یەك دەمەكان.

ئاژەڵە دوو دەمەكان لەگەڵ یەك دەمەكان جیاوازیان هەیە لەوەی لەكاتی گەورەبوونی كۆرپەلەدا كۆمیان شوێنی دەمیان دەگرێتەوە، بەشێوەیەك دەمی كۆرپەلەییان دەبێتە كۆم، بەڵام دەمی نوێ لەلایەكی دیكەی ئاژەڵەكە دروست دەبێـت، هەر ئەمەش بووە گرنگی پێدانی زاناكان.

توێژەرێك لە زانكۆی باكوری رۆژئاوای چین "دیگان شۆ" و هاوڕێكانی هەوڵی وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە دەدەن، دوای ئەوەی بەردێكیان دۆزیەوە كە لەسەردەمی كامبری پێكهاتووە، شوێنەواری بوونەوەرێكی بچووكی شێوە هێلكەیی لەسەر بووە و درێژییەكەی دەگەیشتە یەك ملیمەتر، ئەو بوونەوەرە لەشێوەی كیسێكی داندار دایە.

زاناكان نەیانتوانیوە شوێنی كۆمی ئەو بوونەوەرە دەستنیشان بكەن، دوای ئەوەی لێكۆڵینەوەیان لەسەر دەیان بەبەردبووی دیكە كرد، گەیشتنە ئەو دەرەنجامەی كە كۆمی نییە، واتە زاناكان توانیان كۆنترین ئاژەڵی دوو دەم بدۆزنەوە، ئەو بوونەوەرەش دوای خۆی بووەتە بنەمایەك بۆ پەرەسەندنی جیهانی ئاژەڵان و مرۆڤی سەر زەوی.

RT





ئەم هەواڵە 89224جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad