English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەحنی مۆبایل لە شەو تا بەیانی كارێكی دروست یا نادروست؟
2017-02-04 [09:00 AM]

Z.N.A


 شەحنی مۆبایل بە شەو ئەو كارەی كە زۆرینەی هاووڵاتیان بەكاری دەهێنن بۆ پڕ كردنەوەی پاتری مۆبایل یان لاپتۆپ و هتد...بەڵام ئەوە كارێكی باشە یا خراپە؟
هەر لە بەیانی زوو ئێمە مۆبایلەكانمان لایە تاكوو شەو دواتر شەو مۆبایلمان لە كارەبا دەدەین بۆ ئەوەی كە بەیانی شەحنی پڕ  بێت بەڵام پرسیار لێرەدا ئەوەیە كە موبایل لە كارەبا بدەیت ئەو تا بەیانی كارێكی دروستە؟
ئایا ئەو كارە موبایلەكانمان تووشی گرفت ناكات یاخود پاتری موبایل تێك نادات؟ وەڵامێكی زۆر لە ئینتەرنێت بۆ ئەم بابەتە پەیدا دەبێت بەڵام راستیەكە كامەیە؟
 

شین بروسكی بەرێوەبەری كۆمپانیای كەنەدی فاربی تەكنیك كە كۆمپانیای دروستكەری پێداویستیەكانی موبایلە وەكوو پاتری و كێبل و هتد... بۆ ئەم بابەتە وەڵامی دایەوە:
كاتێك شەو تا بەیانی موبایلت لەكارەبا دابنەیت زۆر گرفت بۆ موبایل دروست ناكات چوونكە زۆربەی مۆبایلەكانی ئێستا ئۆتۆماتیكن و حەساسیان هەیە دوای ئەوەی كە شەحنی پڕ بوو چیتر كارەبا ناگەیەنێتە مۆبایل وبەشێوەیەكی ئۆتۆماتیك رادەوەستێ، بۆیە گرفتێك نابینین بەڵام ئەو كارە دەبێتە هۆی كەمبوونی تەمەنی پاتری.
 

 

پاتری لیتیۆم_یونی لەكاتێك كە گەرمای مۆبایل زۆر دەبێت كێشە بۆ مۆبایل دروست دەبێت و ئەگەر مۆبایلەكەت چوارچێوە و جانتای هەبێت ئەوە كێشەكە زیاتر دەبێت و گەرمای زۆر دەبێتە هۆی ئەوەی كە تەمەنی پاتری كەم بێتەوە و بۆیە كاتێك شەو مۆبایل لە كارەبا دەدەیت باشتر وایە جانتایەكەی دەربهێنیت.

 

باشتر وایە نسبەی شەحنی مۆبایل لە سەدا 50 تا 80 بێت، بەم شێوەیە پاتری مۆبایل زۆر بە كەمی بۆی هەیە تێك بچێت و تەمەنی زۆر دەبێت هەر چەندە ئەوە زۆر ئاسان نیە بەهۆی سەرقاڵی بەكار و ژیانی هاووڵاتیان. لە كاتێك پاتری مۆبایل سفر دەبێتەوە و مۆبایلەكەت لە بێ شەحنی دەكوژێتەوە ئەوە گەورەترین كێشە بۆ پاتری مۆبایلەكەت دروست دەبێت بەهۆی ئەوەی كە هەر پاتریەك چەند جارێك توانای ئەوەی هەیە كە دووبارە شەحن ببێتەوە و دوای ئەو چەند جارە تەمەنی تەواو دەبێت و مۆبایلەكانیشتان زووتر تێك دەدات، تا دەتوانن وایەری ئەسلی بەكاربێنن چوونكە دەبێتە هۆی زیادبوونی تەمەنی پاتری و مۆبایل هەروەها شەحنی ئەسلی خۆی كە لەگەڵ مۆبایلەكەتدایە بەكار بێنە چوونكە كەل و پەلی ئەسلی و هەمان ماركەی خودی مۆبایلەكەت دەبێتە هۆی زیادبوونی تەمەنی

 

بەشێوەیەكی گشتی:
تا دەكرێت مۆبایلەكانتان شەو تا بەیانی شەحن مەكەنەوە. 
وایەر و پاتری و ... ئەسلی بەكار بهێنن.
شەوان جانتای مۆبایلەكانتان دەربهێنن.
بۆ درێژكردنی تەمەنی پاتری با شەحنی لە سەدا50 كەمتر نەبێت و لە سەدا80 زیاتر نەبێت.
پێش بەتاڵ بوونی پاتری مۆبایلەكەت دابخە مەهێلە شەحنی بگاتە 0 و نەگاتە 100 
 





ئەم هەواڵە 91228جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad