English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زەوى ڕوبه‌رووی کارەساتى گەردوونى دەبێت
2017-02-05 [12:19 PM]

ZNA - هه‌ولێر


بەپێى هەواڵێکى ماڵپەڕى"Russian today"، چەند زانایەکى بەریتانى و ئەمەریکى ئەوەیان دووپاتکردەوە کە زەوى دووچارى کارەساتێکى سروشتى دەبێتەوە لەنزیک نیوەکانى سەدەى ٢١ دا.

بەپێى وتەى زاناکان بێت"لەگەڵ هاتنى ساڵى ٢٠٥٠ ئەگەرى هەیە کە چالاکى خۆر بکەوێتە نزمترین ئاستییەوە، ئەو نزمبوونەوەیەى چالاکى خۆریش زۆر لەو شێوازى مردنە دەچێت کە بەسەر ئەستێرەکانى تردا ڕوودەدات".

پسپۆڕەکان ئەوەشیان وت کە"ئەو نزمبوونەوەیەى کە لەچالاکى خۆردا ڕوودەدات دەبێتە هۆى کەمبوونەوەى بەرگە هەواى خۆر بەڕێژەى سێ یەکى بەرگە هەواکە، ئەوەش دەبێتە هۆى دروستبوونى کێڵگەیەکى"بازنەیەکى"موگناتیسى زۆر گەورە لەتیشکى موگناتیسى کە دەگوازرێتەوە لەگەڵ ئەوەى کە ناسراوە بە"هەواى هەتاوى"بەرەو زۆرێک لەهەسارەکان کەتیایاندا زەویش دەگرێتەوە".

ئەوەشیان ڕوونکردەوە کە ئەو دیاردەیە لەوانەیە ببێتە هۆى دروستبوونى کارەساتى سروشتى لەسەر زەوى، چونکە لەگەڵ گەیشتنى ئەو بڕە زۆرەى تیشکدانەوەى موگناتیسى لەوانەیە کاریگەرى بکاتە سەر هێڵەکانى کارەبا بەشێوەیەکى زۆر گەورە، کە ئەوەش دەبێتە هۆى بچڕاندنى تەزووى کارەبا لەزۆرێک لەوڵاتان لەسەر زەوى.

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 90238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad