English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆزی کۆرد لە نێو پێشھاتە سیاسیە ھەنۆکیەکاندا
2017-02-05 [03:48 AM]

سەلاح بەیتۆلا ئاکرەیی


 

پێگەی سیاسی کۆرد ئەمڕۆ لە نێو ھاوکێشە سیاسیە نێودەوڵەتیەکاندا پێگەیێکی بە ھێزە و کۆرد توانیویەتی بوونی خۆی بسەلمێنێت و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش بە تایبەت دەوڵەتە زلھێزەکان ئەو ڕۆڵەی کە کۆرد بینیویەتی بەتایبەت لە شەڕی دژی تیروریزمی نێودەوڵەتی دا  پویستە بە ھەند وەربگرن ، چۆنکە تاکە ھێز کە توانی  ئەفسانەی داعش وەک مەترسیدارترین ڕێکخراوی تیروریستی نێودەوڵەتی تێکبشێنێت و نەھێڵێت ئامانجی داعش کە فراوانخوازی و داگیرکاری بوو بێتە دی ،،مەترسی و ھەڕەشەکانی داعش تەنھا لە وەدا قەتیس نەدە بوو کە پەلاماری کۆردستان بدات نەخێر ئامانجی ئەم ڕێکخراوە زور گەورەتر بوو لەوەی کە لە یەک دوو شوێن یان چەند شوێنێکی دیاریکراودا بێت و دەوڵەتی خەلافەتی ێیسلامی بەرپا بکات بەڵکۆ دەیویست ھەمو ئەو شوێنە گرنگانە ی ناوچەکە داگیر بکات  کە شوێنی ئستڕاتیژی و دەوڵەمەندن لە ڕۆی سامانی سرۆشتیەوە ولەوێشەوە بە ئاسانی  بتوانێت ھەژمۆنی خۆی بخاتە سەر ھەمو ئەو ناوچانەی کە بە ھاووپەیمانی ئەمەریکا  وڕۆژئاوا ناسراون واتە ئەو پلانەی کە ڕێکخراوی تروریستی داعش ھەیبوو لە ڕاستیدا پلانێکی زۆر مەترسیدار بوو چۆنکە سەرکەوتنی پلانیێکی لەم چەشنە ی ڕێکخراوکی ئەوھا دڕندە و دژ بە ھەموو بنەمانکانی ێینسانی و ئەخلاقی و دور لە ھەر بەھایێکی مرۆڤایەتی نەک ھەر بەتەنھا ھەڕەشە بوو بۆ سەر ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە ڵکۆ  دەبوو ھەڕەشەو مەترسیەکی گەورە بۆ سەر گشت مروڤایەتی .

 

شایانی باسە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە ناوچەی پڕ لە ئاشوب و واتە منگقە الفوچی بەناو بانگە ھەر لەسەرەتای دروست بوونی دەوڵەتە نەتەوەییکان دوای ڕێککەوتننامە شۆمەکەی سایکس بیکۆ تا دەگاتە ئەمڕۆ دەڤەرەکەمان بە دەیان قەیرانی سیاسی مەزن دا گۆزەری کردووە چۆنکە سایکس ییکۆ بێ ئەوەی لێکۆڵێنەویێکی ورد بکات  و لە سەر بنەمای مۆڕاڵی سیاسی و نەخشەی سیاسی ناوچەکە بکۆڕێت کۆمەڵێک ڕژیم و سەرکردەی دیکتانوری و  توتالیتاری دروست کرد و سەپاندی ب سەر گەلانی ناوەچەکەدا لە پێناو پاراستن و بەد یھێنانی بەرژەوەندی خۆیان ئە مەش بووە ھۆی چێبوونی ناسەقامگیری سیاسی و ئەمنی و کۆمەڵایەتی و قەیران دوای قەیرانی بەدوای خویدا ھێنا وتا ئەمڕۆش قەیرانەکان بەردوامن و کۆتاییان پێنەھاتووە.

 

زۆرن ئەو نەتەوانەی ڕۆژھەڵاتی ناڤین کە ھەتا ئەمڕۆ بێ دەوڵەتن ولە سەرۆی ھەمۆشیانەوە نەتەوەی کورد کە نزیکەی چل ملیون کەسە و بێ دەوڵەتە ئەگەر بھاتبایە ھەر ئەوکات سایکس بیکۆ دۆزی نەتەوەیی کوردی بە ھەند ورگرتبا و قەوارەیێکی سیاسی سەربەخۆ بۆکورد بڕیاری لە سەر درابوایە بێگۆمان ھەر ئە وکات ھاوسەنگیەک لە ناوچەکەدا دە ھاتە ئاراوە بەڵام جاوچنۆکی دەوڵەتە زلھێزەکان  و ئەقلیەتی ناسیونالیستی عەرەبی و وتۆرکی و فارسی لە سەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوتەریب ێیتر ھەرچی بەھایێکی مرۆڤایەتی بوو ژێر پێ خرا و لە ھەمۆ لایکەوە پەلاماری نەتەوە بێ دەوڵەتەکان درا و کۆردیش پشکی شێری ئو پەلامارانەی بەرکەوت  لە ھەمۆ لایێکەوە و ئەوەی کە ئەمڕۆ دە بینین دەرکەوتەی ئەو ڕێککەوتنام شۆمەی سایکس بیکۆیە کە تاکۆ ێیستا و بو داھاتۆش نەک ھەر ئاسەوارەکانی خۆی بە جێھێشتووە بەڵکۆ چەندین قەیرانی دیکەش بە دوای خویدا دە ھێنێت و باجە گەورەکەش ھەر گەلانی ستەمدیدە و غەدر لێکراوی ناوچەکە دەبێ بیدەن.

 

زۆر کەس لەوانەیە بپرسێت ڕێکخراوێکی تیرورستی وکۆ داعش چۆن ئەوھا بە خێرایی گەشەی کردۆ ودەوڵەتی خەلافەتی ێیسلامی ڕاگەیاند لە عیڕاق و شام؟ وەڵامەکەی زور ڕۆن و ئاشکرایە ئەویش بریتیە لەوەی کە زەمینەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئیدۆلوژی حزوری ھەبووە بۆ گەشە کردن و پەرەسەندنی تیرور بە خێرایی چونکە ئەقڵیەتی سیاسی دیکتاتوری  و ڕەگەزپەرستی ھاوتەریبە لە گەڵ ھەر چەشنەبیرێکی تۆند ئاژوو لێرەوەیە ھەردۆ لا یەکیان گرتوو و ێیستاش  ھەڕەشەی گەورەن لە سەر ئاشتی و ئاسایشی جیھانی بۆیە  پێویستە کۆمەڵگای نێودوڵەتی ئەم ھەڕەشەیە گەورەیە بە شێوەیلکی لۆژیکی و لە سەر بنەمایێکی ئە قڵانی لێکۆڵینەوەی بۆ بکات  و بە باشی ھەمۆ ڕەھەندەکانی لێک بداتەوە و و ھاوپەیمانە ڕاستقینەکانی خۆی جیا بکاتەوە لەگەڵ ھەمۆ ئەو لایەنانە ی کە ئەمڕۆ بۆنەتە مەنرسی لە سەر مرۆڤایەتی بە شێوەی ڕاستەوخو یان ناڕاستەخۆ.

 

لە کۆتایی دا ھەروەک لە سەرەوە دا ئاماژەم پێداوە بە ھەند وەرگرتنی پێگەی سیاسی  کۆرد لە ناوچەکە بە تایبەت بۆ قوناغی ێیستا وەک ھەستیاترینی قۆناغەکان سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و کۆمەڵایەتی لێدەکەولتەوە چۆنکە کۆرد لە شەڕی دژی تیروردا لە لایێک و لە ڕۆی پێکەوە ژیانی ئایینی و نەتەوەیی و سیاسی و مەزھەبی لە لایێکی تر و لە سەرۆی ھەمۆ شیانەوە ئاڵسایش و ئارامی ھەرێمی کوردستان لە ژێر سایەی حۆکمڕانی سەرۆک بارزانی دا کە بووە بە پەناگەیێکی ئارام بۆ ھەمۆ ئایین و ئایینزا و نەتەوە و مازھەبە جیاوازەکان بۆیە پێویستە کۆرد پشتگیری بکرێت لە لایەن کومەڵگای نێودوڵەتیەوە بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتێکی ساربەخۆ بەخۆی چۆنکە تاکە فاکتەری سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و کۆمەڵایەتیە  کە دەتوانێت ڕۆڵی سەرەکی بگێڕێت و  بەسەر تیرورزیمدا زاڵ بێت.





ئەم هەواڵە 2227جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad