English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئایفۆنی ھیندی بەڕێوەیە 
2017-02-05 [05:24 AM]

ZNA  - ھەولێر 



 
کۆمپانیای ئەپڵ بۆ بەرھەمە ئەلیکترۆنیەکان پلان دادەرێژێت لەماوەی داھاتوو لقێکی کۆمپانیاکەی لە وڵاتی ھیندستان بکاتەوە .. 

لەمبارەیەوە بریانک خارجی وەزیری زانیاری و تەکنەلۆژیای حکومەتی ھیندستان رایگەیاند : کۆمپانیای ئەپڵ داوای لە کۆمپانیای (ویسترۆن کۆرب) ی تایوانی کردووە پلان بۆ ئەم پرۆسەیە دابڕێژێت بۆ ئەوەی لەماوەی داھاتوو لقی کۆمپانیاکە لە ھیندستان بکەنەوە .. 

ھەروەھا راشیگەیاند : بەرپرسانی کۆمپانیا ئەپڵ چەندین جار لەگەڵ حکومەتی ھیندستان دانیشتوون بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن لەسەر کردنەوەی لقی ئەو کۆمپانیایە.. 
لەبەرامبەردا کۆمپانیای ئەپڵ داوای لە بەرپرسانی حکومەتی ھیندستان کردووە لەبەرامبەر کردنەوەی لقی کۆمپانیایەکەیان بۆ ماوەی ١٥ ساڵ لە رسوماتی ھاوردەکردنی کەلوپەلی دروست کردنی بەرھەمەکانی ئەپڵ ببەخشرێن... 

لەماوەی چارەگی کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ کۆمپانیای ئەپڵ زیاتر لە (٢,٥) ملیۆن ئامێری خۆی لە بازارەکانی ھیندستان فرۆشتووە.. 

یاسین احمد 
سەرچاوە / سکای نیوز 
 





ئەم هەواڵە 45703جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad