English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
وێنه‌كێشه‌ دانیماركیه‌كه‌ی سوكایه‌تی به‌ پێغه‌مبه‌ر كردبوو، كۆچی دوایی كرد
2017-02-05 [06:33 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وێنه‌كێش فرانز فۆچسیل له‌ ته‌مه‌نی 89 ساڵی مرد كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و 12 وێنه‌كێشه‌ی وێنه‌ی كاریكاتێریان به‌شێوه‌ی سوكایه‌تی له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كێشاوه‌ و رۆژنامه‌ی یۆلاندس بۆستنی ده‌نیماركی له‌ساڵی 2005 بڵاوی كردنه‌‌وه‌.

كوڕی وێنه‌كێش "حه‌نا فۆتچسیل" به‌ ئاژانسی ئه‌نادۆلی راگه‌یاندوه‌، دوێنێ شه‌ممه‌ باوكی له‌ ته‌مه‌نی 89 ساڵی كۆچی دوایی كرد.

فۆچسیل له‌ژێر پاسه‌وانی پۆلیس ده‌ژیا، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ كاریكاتۆرییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له‌سه‌ر بوو، چه‌ند ساڵێك به‌ر له‌ ئێستا په‌شیمانبوونه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر كێشانی وێنه‌ی كاریكاتۆریه‌كانی له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام راگه‌یاند.

پێشتر رۆژنامه‌ی یۆلاندس بۆستن داواكاری بۆ 15 وێنه‌كێش ناردبوو، داوای لێكردبوون به‌پێی بۆچوونه‌كانی خۆیان وێنه‌ "محه‌ممه‌د" پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بكێشن، له‌وانه‌ دووازده‌ وێنه‌كێش رازی بوون و كاریكاتێره‌كانیان كێشا و بۆ رۆژنامه‌كه‌یان نارده‌وه‌، ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ش له‌ 30 ئه‌یلولی 2005 بڵاوی كردنه‌وه‌.

دواتر فۆچسیل وێنه‌ كاریكاتێره‌كانی خۆی له‌ زیادكردنێكی ئاشكراوه‌ به‌ بڕی 15 هه‌زار كرۆن فرۆشت، پاره‌كه‌شی بۆ قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی پاكستان به‌خشی.

به‌هۆی ئه‌و كاریكاتێرانه‌ ناڕه‌زاییه‌تییه‌كی زۆر له‌ ده‌نیمارك و وڵاتانی ئیسلامی ده‌ستی پێكرد، له‌ چه‌ند وڵاتێكی ئیسلامی دروستكراوه‌كانی وڵاتی ده‌نیمارك رێگری لێكرا و نه‌فرۆشرا.

رێكخراوی هاریكاری ئیسلانی داوای له‌ حكومه‌تی ده‌نیمارك كرد هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ ده‌رببڕێ، به‌ڵام حكومه‌ت ئه‌و داواكارییه‌ی ره‌ت كرده‌وه‌.





ئەم هەواڵە 1606جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad