English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆنیه‌تی بۆیه کردنی برۆ له ماڵه‌وه
2017-02-05 [07:25 AM]

Z.N.A


چۆنیه‌تی بۆیه کردنی برۆ له ماڵه‌وه
بۆیه کردنی برۆ هه‌ر وه‌ک بۆیه کردنی قژ له کاره‌کانی جوانکاری خانمانه که ده‌توانن له ماڵه‌وه‌ش ئه‌نجامی بده‌ن یه‌کێک له جیاوازی نێوانیان بۆیه‌ی برۆ ئەوەیە زوو کال ده‌بێته‌وه هه‌ر به‌و هۆیه باشتره خۆتان فێری بۆیه کردنی برۆکانتان له ماڵه‌وه بن.
 پێداویستیه‌کان بۆ بۆیه کردنی برۆکان:
١_  بۆیه‌ی تایبه‌تی برۆ بۆ به کارهێنانی له سه‌ر  شوێنه هه‌ستیاره‌کانی پێست و نیزیك لە چاو.
٢_  فڵچه‌ی بچووکی سبوغ (رەنگ) له‌گه‌ڵ گوێ پاککه‌ره‌وه‌.
٣_ ده‌فرێکی شووشه‌ی بچوک بۆ تێکه‌ل کردنی موادی پێویست.
4_ ئۆکسیدانی تایبه‌ت بە برۆ.
5_  لۆکه بۆ پاک کردنی سبوغ (رەنگ) له سه‌ر برۆ.
6_ واز‌لین یان کرێم بۆ چه‌ور کردنی شوێنه‌کانی که نامانه‌وێت ره‌نگ بكرێت.
چۆنیه‌تی کال کردنی برۆکان؟ كەسانێك كە برۆی گەورە و پانیان هەیە و رەنگی برۆكانیان زۆر رەشە دەتوانن بە دكۆلەرە بەكار بهێنن یا خود مەوادێك كە رەنگ كەم دەكاتەوە شایانی باسە نابێت رۆژانە ئەم كارە بكەیت چوونكە دەبێتە هۆی تێكچوونی برۆكانتان.
1_  یەكەم جار برۆكانتان خاوێن بكەنەوە، پێش بلۆنده‌ر ( بێ ره‌نگ کردن ) برۆکان هه‌ڵگریت و تەواوی مووەكان رێک خرابێت و باشتر وایه پێش ئەم كارە به شامپۆ بیشوریت.
2_  به گوێ پاککه‌ره‌وه‌ پێستەكانی نزیك لە برۆ به وازلین چه‌ور بکە، ئه‌م كارە بۆ پاراستنی پێست له بلۆنده‌رە.
3_  بلۆنده‌ره‌که ئاماده بکه‌ن و له ناو ده‌فرێکی شوشە بکه‌ن، به فلچه‌ی تایبه‌تی بۆیه‌ی برۆ یان فلچه‌ی خاوێنی ماسکاره‌ مواده‌که له سه‌ر برۆکانتان بده‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت تەواوی برۆتان بەباشی ره‌نگی کال بێت چه‌ند جارێك ئە كارە دووبارە بكەوە.
4_ پاش ئه‌وه‌ی برۆکان به ته‌واوی مواده‌که‌ی لێدرا کات بگره‌وه‌ ئه‌گه‌ر بتەوێت برۆکان که‌مێک ره‌نگی کال بیت ئه‌وه ٥ خوله‌ک با له سه‌ری بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتەوێت ره‌نگی زۆر کال بێت ئه‌وه ١٠ خوله‌ک چاوه‌رێ بکه‌ن.
5_  مواده‌که‌ به لۆکه یان کلینکسی ته‌ر له سه‌ر برۆتان پاک بکه‌نه‌وه‌.
٦_  روخسارتان بشۆرن و برۆکانتان وشک بکه‌نه‌وه‌.
٧_  له‌و هه‌نگاوه له‌وانه‌یه له‌ ناو برۆکانتان ره‌نگی زه‌رد یان پرتقالی  ده‌رکه‌وێت که به ڤاریاسۆنی مۆر ئه‌م زه‌ردیه لا ده‌بردرێت، چه‌ند دلۆپه‌ک ڤاریاسۆن له‌گه‌ڵ بلۆنده‌ره‌که تێکه‌ل بکه‌ن و له برۆکانتان بده‌ن بۆ ماوه‌ی ١٠ خوله‌ک.
٨_  برۆکان بشۆرن و دواتر ووشکی بکه‌نه‌وه جیاوازی برۆکان له‌گه‌ل خالی ٧ ده‌بینرێت و چیتر برۆی زه‌ردت نیه‌ و ره‌نگی سروشتی ده‌گریت. 
چۆنیه‌تی تۆخ کردنی برۆ: 
- به گوێ پاك كەرەوە نزیك برۆکانتان به وازلین یان کرێم چه‌ور بکه‌ن 
بۆیه‌ی هه‌ڵبژاردراو به قیاسی ١ سانتی له ناو ده‌فرێکی شوشه‌ بکه‌ن و ٣ قه‌تره ئۆکسیدانی لەگەڵ تێكە بكە ، پێکهاته‌که به فلچه‌ باش لێک بده‌ن و له به‌شی پانی برۆ به خێرایی و به ته‌رکیز لێی بده‌ن و به شێوازێک هه‌مو برۆکه بۆیه‌که بگرێت.
ئاگادار بن ئه‌م بۆیه‌ زۆر به خێرایی کاریگه‌ره هه‌روه‌ها بۆ بۆیه‌کانی تۆخ و رٍه‌ش یه‌ک خوله‌ک کات پێویسته و دواتر به لۆکه‌ی ته‌ر برۆکان پاک بکه‌نه‌وه‌ تا ئه‌و کاته‌ی لۆکه‌ی لێ بده‌ی ره‌نکی نه‌گرێت.
- زیاتر له دوو یان سێ خوله‌ک بۆیه‌که نه‌هێلن له سه‌ر برۆ بمێنێت.

 





ئەم هەواڵە 12547جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad