English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن لەماڵەوە وا له‌ مێردەکەت دەکەیت یارمه‌تیت بدات
2017-02-06 [09:59 AM]

ZNA-هه‌ولێر


کارکردنی بەردەوام و خاوێنکردنەوەی ماڵ و ئامادەکردنی خواردن و گرنگیدان بە منداڵ کاری ڕۆژانەی ئافرەتانە بەتایبەت لە کۆمەڵگای ڕۆژھەڵاتی، بەڵام بێگومان ئەگەر ئەم کارانە بە ھاوبەشی بێت باشترە بەتایبەت بۆ ئەو ئافرەتانەی وەکو ھاوسەرەکانیان کاری دەریشەوە دەکەن.

ئەوەی جێگای داخە بەچاوێکی کەم سەیرکردنی ئەو پیاوەیە کە ھاوکاری ئافرەتەکەی دەکات لە کاروباری ماڵەوەدا، چونکە چینی کۆمەڵگا ھێشتا ناڕۆشنیبیرە و بەھێندەی پێویست نییە ئەمەش وا لە پیاوان دەکات ھەست بە شەرم بکەن لەو بوارەدا، بەڵام ئەمە بیرکردنەوەیەکی ھەڵەیە و ھەرگیز بەو جۆرە نییە و گیانی ھاوکاری ھەموو کات گرنگە.

چۆن بە زیرەکی خۆت والە ھاوسەرەکەت دەکەیت ھاوکاریت بکات لە کاروباری ناوماڵدا ؟

١-ھەوڵبدە لیستێک دروست بکە و سەرجەم کارە گرنگەکانی ڕۆژانەی تێدا بنوسە، لەھەمانکاتدا نیشانی ھاوسەرەکەتی بدە و ھاوبەشی پێ بکە، وەک پاککردنەوە و ڕێکخستنی گوڵەکان و باخچە یان پاککردنەوەی تەواوی ماڵەکە، لەھەمانکاتدا بەھەرەمەکی ڕاوێژی پێ مەکە بەڵکو لەگەڵی ڕیکبکەوە و کارەکانی لەگەڵ دابەش بکە.

٢-یەکێکە لە ھەنگاو باشەکان بۆ ھاندانی ھاوسەرەکەت لە ھاوکاریکردنی کاروباری ناوماڵ ئەوەیە ڕێزگرتن لەو کارەیەتی کەدەیکات و بەرز نرخاندنیەتی چ کاری ناوماڵ یان دەرەوە بێت و وەسفکردنی ھاندی دەدات زیاتر ھەوڵبدات ھاوبەشی کارەکانت بێت.

٣-مەرج نییە تەنھا بەرز نرخاندنی کارەکانی لەڕێگای قسەوە بەس بێت، دەکرێت بانگێشتی خوانێکی خۆش بەدەستی خۆت بێت یان لەدەرەوە یاخود ڕەخساندنی کەشێکی رۆمانسی و سەیرکردنی فیلمێکی خۆش  و ھەرچیەک ئەو ئارەزوو بکات تا ھەمیشە ھاوکارت بێت.

٤-کارەکان بەشێوەیەکی یەکسان دابەش بکە و ئەو کارە بەو بسپێرە کە لەتوانایدایە و لەھەمانکاتدا وشەی بەیارمەتیت یان سوپاسکردن زۆر گرنگە بۆ ئەوەی زیاتر ھاوکاریت بکات بەبێ ئەوەی بێزاری دەربڕێت.

٥-دەکرێت کارەکان وەک تاقیکردنەوە لێبکەیت واتە ئاڵوگۆڕ بکەیت بۆ ئەوەی تووشی وەڕسبوون نەبن و ئاساییە ئەگەر ئەو پێشتر تەنھا پێداویستی کڕیبێت ئەمجارە تۆ بیکڕیت.

٦-ئارامی و چاوەڕووانی زۆر گرنگە بۆ تەواو بەڕێوەبردنی ژیانی ھاوسەرگیری، چونکە پەلەکردن و زۆر لێکردن زیانی ھەیە و ھەوڵبدە لێزانانە ڕەفتار بکە.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 5143جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad