English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تایبەتمەندییەکی نوێی فەیسبووک زیاد بوو
2017-02-06 [10:31 AM]

ZNA - ھەولێر



کۆمپانیای فەیسبووک لەم دواییەدا تایبەتمەندییەکی نوێی زیاد کرد کە ئەویش بریتییە لەوەرگێڕانی زمان لەنێوان زمانە جیاوازەکاندا وەک یارمەتییەک بۆ ئەو پەنابەر و کۆچبەرانەی کە شارەزایی زمانەکانی تریان نییە.

کۆمپانیای فەیسبووک وەک یارمەتییەک بۆ ئەو کۆچبەر و پەنابەرانەی کە لەوڵاتانی تردا ژیان بەسەر دەبەن و شارەزایی زمانیان نییە، بڕیاری زیادکردنی خزمەتگوزاری"Tarjimly"تەرجملی واتا"بۆم وەرگێڕە"ی لەناو بەرنامەی مەسینجەری ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە زیادکرد، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە ئاستەنگییەکی زۆریان ھەیە لەکاتی پەیوەندیکردن بەخەڵکی ئەو وڵاتەی کە تیایدا بوونەتە پەنابەر یان کۆچبەر.

لەم خزمەتگوزارییە نوێیەدا نزیکەی ٣٥٩ وەرگێری خۆبەش ئامادەباشی خۆیان ڕاگەیاندووە بۆ وەرگێڕان لەزمانە جۆربەجۆرەکانی وەک ئوردو، تورکی و عەرەبی، وەک ئامادەسازییەک لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زمانەوانی، کارکردنی بەرنامەکەش تەنھا بەھەڵبژاردنی ئەو زمانەی کە کەسی پەنابەر یان کۆچبەر دیاریدەکات بۆ وەرگێڕانی زمانی خۆی یان زمانەکەی تر بۆ زمانی خۆی ڕاستەوخۆ خزمەتگوزارییەکە کارەکەی بۆ ئەنجامدەدات.

خۆبەخشەکان ھەڵدەستن بەوەرگێڕانی ھەموو ئەو ڤێدیۆ، فایلی دەنگی، چات و وێنە کە دەگاتە لایان، بەجۆرێک کە کەسی پەنابەر دەتوانێت لەگەڵ پزیشک قسە بکات وەک ئەوەی داوای لێبکات لەسەر ناونیشانی نەخۆشخانەیەک.

کۆمپانیای فەیسبووک لەلای خۆیەوە ئاگاداری ئەوە بووە کە بەپێی بیروڕا و داواکاری پەنابەران یان کۆچبەران کارەکان بکات، ھەروەھا بەجۆرێکیشە کە ئەو کەسەی کە کاری وەرگێڕانەکەی بۆ دەکرێت واتا پەنابەرەکە دەتوانێت کەسی وەرگێڕ ھەڵبسەنگێنێت لەڕێگەی نیشانەی ئەستێرەییەوە کە لەپێنج ئەستێرە پێکھاتووە ئاستی دیاریکردنی وەرگێڕەکە، کەئەوەش بەپێی ڕێژەی ئاستی سوود وەرگرتنی کەسی پەنابەر لەو وەرگێڕانەی کە کەسی وەرگێڕ بۆی ئەنجامدەدات.


 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 80899جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad