English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگاداربه‌ فه‌یسبوك سیخوڕیت به‌سه‌ره‌وه‌ ده‌كات
2017-02-06 [11:12 AM]

ZNA – هه‌ولێر


 ماڵپەرى مایندسى ئەلیکترۆنى چەند وێنەیەکى بڵاوکردووەتەوە کە ئەو ڕێککەوتنەى تێدایە کە بەکارهێنەرانى فەیسبووک ڕەزامەندى لەسەر دەدەن لەکاتێکدا بەرنامەى مێسنجەر دادەبەزێنن، کە چەند ڕستە و زاراوەیەکى تێدایە کە ئاماژەیە بەوەى کە مێسنجەر لە هەرکاتێکدا بێت دەتوانێت زانیارییە تایبەتییەکانى بەکارهێنەران بەکاربهێنێت.

بۆنمونە لەو ڕێککەوتنەدا هاتووە کە فەیسبووک مێسنجەر بەتەواوى سەربەستە لە تۆمارکردنى دەنگى بەکارهێنەر لە هەرکاتێکدا بێت بەبێ ئەوەى بەکارهێنەرەکە زانیارى لەبارەیەوە هەبێت.

کە لە بەندەکانى ڕێککەوتننامەکەدا نوسراوە "فەیسبووک تۆمارى دەنگى بەکارهێنەرەکە دەکات لەڕێگەى مایکرۆفۆنى مۆبایلەکەیەوە... لە هەرکاتێکدا بێت و بەبێ ڕەزامەندى بەکارهێنەریش دەتوانێت ئەو کارە بکات".

ڕەزامەندى دانیت لەسەر بەندەکانى ئەو ڕێککەوتننامەیە پێش مەرجێکە بۆئەوەى بەکارهێنەر بتوانێت بەرنامەکە داببەزێنێت بۆ ناو مۆبایلەکەی، بەڵام زۆرینەى بەکارهێنەران بەندەکانى ڕێککەوتننامەکە و مەرجەکان ناخوێننەوە و ڕەزامەندى لەسەر دەدەن، هەر بۆیەشە ئاگادار نین لەوەى خۆیان چ بەرپرسیارێتییەک لەدەست دەدەن.

هەروەها لە ڕێککەوتننامەکەدا هاتووە کە فەیسبووک مێسنجەر دەتوانێت کامێراى مۆبایلى بەکارهێنەران بەکاربهێنێت و بچێتە ناو لیستەى تایبەتى پەیوەندییەکانى بەکارهێنەرانەوە.

ساڵى ڕابردوو مێسنجەر تۆمەتبارکرا بەوەى چاودێرى بەکارهێنەرانى دەکات بۆئەوەى لە بانگەشە و ڕیکلامکردندا ئەو کۆمپانیایە سوودى لێوەرگرێت و ئەو بانگەشانە لە فەیسبووکى ئەو کەسەدا دەربکەون کە لەگەڵ خواستەکانى ئەو بەکارهێنەرەدا دەگونجێن، بەڵام لەوکاتەدا مێسنجەر ئەو تۆمەتانەى ڕەتکردەوە.





ئەم هەواڵە 43147جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad