English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چارەسەرکردنی كه‌می متمانە لەنێوان هاوسەران
2017-02-06 [11:48 AM]

ZNA-هه‌ولێر



یەکێک لە کێشەکان کە لە پەیوەندیە سۆزداریەکان دوچاری هاوسەران دەبێتەوە بریتیە لە گومانکردن و ئیرەیی بردن بە یەکتری و لە ماڵپەڕی بۆڵدسکای باس لە چەند ڕێگەیەکی کاریگەر کراوە بۆ ئەوەی هاوسەران بەسەر ئەو کێشەیەدا زاڵبن.

 ١. پێویستە سەرەتا ئەوە بزانیت کە باسکردنی هەرشتێک لەگەڵ هاوسەورەکەت شتێکی ئاساییە. کەواتە لە جیاتی ئەوەی بەبێدەنگی گومان لە بەرامبەرەکەت بکەیت و بیرکردنەوەی خراپت بۆی هەبێت، باشترە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ قسەی لەگەڵدا بکەیت.


٢. ئەگەر خۆشەویستەکەت بەنیاز بوو بڕوات بۆ شوێنک، ئەوا هیچ گرفت لەوەدانیە کە پرسیاری لێبکەیت بۆ کوێ دەڕوات و کێ دەبینێت بەڵام پێویستە ئاگاداری وشەکانت ببیت و ئازاری نەدەیت.


٣. ئەگەر وا هەستت کرد کە بەرامبەرەکەت هەستێکی هەیە بۆ کەسێک لەسەر کارەکەی، ئەوا هیچ گرفت نیە لەوەی کە ئەم بابەتە باس بکەیت لەگەڵیدا و دڵنیا ببیتەوە، نەک بەنەزانی گومان لەبەرامبەرەکەت بکەیت.


٤. ئەگەر بەرامبەرەکەت گومانی لە تۆ هەبوو، ئەوا هەموو شتەکانی بۆ ڕونبکەرەوە و دڵنیای بکەرەوە لەوەی کە تۆ تەنها ئەوت خۆشدەوێت.


٥. هەندێک کات هاوسەرەکەت ئیرەیت لێدەکات چونکە تۆ زۆر جوانیت و هەست بەدڵنیایی ناکات بەڵام پێویستە بە وشەکانت بەرامبەرەکەت دڵنیا بکەیتەوە.


٦. زۆر هۆکار هەن کە دەبنە هۆی گومان کردن، بەڵام ئەگەر نرخی پەیوەندیەکەتان بزانیت، ئەوا پێویستە هەموو شتێک بکەیت تا گومانەکان لەسەر خۆت نەهێڵیت یان گومان لەسەر بەرامبەرەکەت نەهێڵیت بێئەوەی هیچ گرفتێک بۆ پەیوەندیەکەتان دروست بکەیت.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 6064جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad