English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە داھاتوو پێویست بە ھاوسەرگیری ناکات 
2017-02-06 [04:53 AM]

ZNA  - ھەولێر 



 
یەکێک لەو گرفتانەی رووبەرووی مرۆڤ دەبێتەوە دیاری کردن ھاوسەری ژیانیتی , چونکە ناچار دەبێت مارەیی بدات و ھەندێک دیاری بکرێت , دواتر ئەنجامەکەی نازانێت چی دەبێت .. 

بەڵام بەھۆی پێشکەوتنی بواری تەکنەلۆژیا لە داھاتوو لەبری ھاوسەرگیری نێوان مرۆڤەکان , مرۆڤ دەتوانێت ھاوسەرگیری لەگەڵ رۆبۆت بکات .. 

دایڤید لیڤی پسپۆر لە بواری زیرەکی پیشەسازی پێشبینی ئەوە دەکات کە مرۆڤەکان تا ساڵی ٢٠٥٠ دەتوانن ھاوسەرگیری لەگەڵ رۆبۆتەکان بکەن , بەھۆی ئەو پێشکەوتنەی بواری رۆبۆتەکان بەخۆیەوە دەیبێنێت .. 

بەپێی ھەواڵێکی پێگەی ئەلیکترۆنی (geek) رۆبۆتەکانی دوا رۆژ دەتوانن ھەموو ئەرکەکانی ژیانی ھاوسەرگیری جێ بەجێ بکەن , لەوانەش کرداری سێکسی .. 

لەمبارەیەوە لیڤی دەڵێت , پەرەسەندنی ئەو حاڵەتە بەندە بە گەشەکردنی بواری بەرھەمھێنانی رۆبۆت و چۆن رۆبۆتەکان مۆرکێکی کۆمەڵایەتی وەردەگرن و چۆن مامەڵە لەگەڵ مرۆڤەکان دەکەن .. 

لەلای خۆشیەوە میت مکمولن کە خاوەنی کارگەیەکی دروست کردنی رۆبۆتە دەڵێت , لەوانەیە لە دوارۆژ ھاوسەرگیری نێوان رۆبۆتەکان و مرۆڤ رووبدات , چونکە ماوەیەکە کۆمپانیای (ئەبیس کریشن) ئەو جۆرە رۆبۆتانە دروست دەکات کە زۆر بە مرۆڤ دەچن .. 

 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / سکای نیوز 
 





ئەم هەواڵە 4432جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad