English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەنیا مۆدێلی ئایفۆن SE لە هیند دروست دەكرێت
2017-02-06 [07:34 AM]

Z.N.A


كۆمپانیای ئەپل بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای ویسترۆن بەمزووانە لە ووڵاتی هیندستان دروستكردنی ئایفۆن دەست پێدەكەن، بەڵام ئەمە بەو مانایە نیە كە نرخی ئایفۆن هەرزان دەبێت.
دوای ئەوەی كە وەزیری گەیاندنی هیندستان ئەم هەواڵەی پشت راستكردەوە و ووتی بەمزووانە كۆمپانیای ئەپل بۆ بەرهەمە ئەلیكترۆنیەكان لقێكی دەكاتەوە
جێگەی ئاماژەكردنە تەنیا مۆدێلی ئایفۆن SE لە شاری بنگلور دروست دەكرێت و هیچ مۆدێلێكی تر دروست ناكرێت، بەرێوەبەرانی كۆمپانیای ئەپل هەولێكی زۆریان داوە بۆ زیاد كردنی فرۆشی ئایفۆن بەڵام بەهۆی بارودۆخی ئابووری خەڵكی ئەم ووڵاتە زیاتر پێشوازی لە مۆبایلی ئەندرۆید دەكەن تا ئایفۆن.
لەگەڵ دەست پێكردنی دروستكردنی ئایفۆن كۆمپانیاكە دەتوانێت مەوادی ئایفۆنیش بفرۆشێت و ئەمەش دەبێتە داهاتێكی تر بۆ ئەم كۆمپانیایە لە ووڵاتی هیندستان.
 
 





ئەم هەواڵە 47323جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad