English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا مه‌ترسی له‌ چین هه‌یه‌، په‌یوه‌ندی به‌ بوونه‌وه‌ره‌كانی بۆشاییه‌وه‌ بكات
ته‌لیسكۆپی فاست
2017-02-06 [08:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


جۆن هرتز سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی ئه‌میندارانی زانكۆی SETI ی ئه‌مه‌ریكی، وتی، شاره‌زایانی ئه‌مه‌ریكی نیگه‌رانن له‌ ئه‌گه‌ری بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بوونه‌وه‌رانی بۆشایی له‌لایه‌ن چینه‌وه‌.

هێرتز به‌ گۆڤاری " British Interplanetary Society" راگه‌یاندووه‌، ئێمه‌ به‌راستی له‌ پرۆژه‌ نوێیه‌كه‌ی چین نیگه‌رانین، له‌میانی كاری ته‌لیسكۆپی نوێی به‌ناوی FAST كه‌ دای مه‌زراندووه‌، ره‌نگه‌ چین بتوانێت هێما بۆ بوونه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌گه‌ر بوونیان هه‌بێت، ره‌وان بكات، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه‌ له‌سه‌ر شارستانی سه‌ر زه‌وی دروست ده‌كات.

وتیشی، چین به‌م پڕۆژه‌ نوێیه‌ ده‌ستی به‌ زانیاری نوێ راده‌گات، له‌وانه‌ی پێشێلكارییه‌كی راسته‌قینه‌ له‌ بواری زانیاری بۆشایی رووبدات، به‌دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ واده‌كات له‌م بواره‌ چین پێشه‌نگی جیهان بێت.

دوای ئه‌وه‌ی چین له‌ سێی ته‌مموز ته‌واوبوونی دامه‌زراندنی گه‌وره‌ترین ته‌له‌سكۆپی بێسیمی له‌ جیهان راگه‌یاند، مه‌ترسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ریان هه‌ڵدا، تیره‌ی ته‌لسكۆپه‌كه‌ هێنده‌ی 30 یاری تۆپی پێیه‌ واته‌ 500 مه‌تر و درێژییه‌كه‌ی 200 مه‌تر زیاتره‌ له‌و ته‌لیسكۆپه‌ی له‌ روانگه‌ی ئه‌ریسیبۆ له‌ پۆرتۆریكۆ هه‌یه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رانی پڕۆژه‌كه‌ رایانگه‌یاند، ته‌لیسكۆپی فاست " FAST" یارمه‌تی گه‌ڕان به‌دوای ژیانی زیره‌ك له‌ بۆشایی و زانینی ریشه‌ی گه‌ردون ده‌دات، توانای چاودێریكردنی بۆشایی ده‌ره‌كی به‌هێزتر ده‌كات.

 





ئەم هەواڵە 93910جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad