English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئامۆژگاریەک بۆ لەبیرکردنی خۆشەویستە کۆنەکەت
2017-02-07 [12:00 PM]

ZNA-هه‌ولێر


هەندێک  پەیوەندی سۆزداری هەیە کە کۆتاییەکەیان خەماویە و بەهۆی نەگونجاندن و ناکۆکیەکی زۆرەوە دواجار جیادەبنەوە، بەڵام ئەم جۆرە پەیوەندیانە ڕەنگە دواتر ئەو کەسە تووشی خەم و ئازارێکی زۆر بکات و کاریگەری دەروونی لەسەر مێشکی جێبهێڵێت.

بەڵام ئایا چۆن دەتوانین بە ڕێگایەکی ئاسان هەموو ئەو بارە دەروونی و سترێسەی لەسەر مێشک و دڵتە کەمی دەکەیتەوە و خۆشەویستەکەت لەیاد دەکەیت؟

بەپێی ڕای توێژەرێکی دەروونی ڕامان دورفاسولا شکاندنی دڵ وەک شکاندنی ئێسکێکی لەش وایە و ماوەی چاکبوونەوەی هێندەی شکاندنی ئێسکێک وایە، لەهەمانکاتدا هۆشداری دەدات بە ئافره‌تان کە ئەو ماوەیەی پێویستە بۆ لەبیرکردنی خۆشەویستەکەت 7 هەفتەیە بۆ ئەوەی ڕابێیتەوە لەسەر ئەوەی چیتر خۆشەویستەکەت بوونی نییە، بەڵام ڕەنگە هەندێک بگاتە سێ مانگ.

ئەوەی گرنگە ئەوەیە هەوڵبدەن ڕۆژانە کاری نوێ ئەنجام بدەن و گۆڕانکاری بکەن، وەک چوون بۆ سەنتەری وەرزشی و ڕۆژانە وەرزشکردن بەشێوەیەکی ڕێک، یاخود سەماکردن و یۆگا.

چوونە دەرەوە لەگەڵ هاوڕێ و دۆستانت و بەسەربردنی کاتێکی خۆش و ئاسوودە بەبێ ئەوەی بیر لە یادگاری بکەیتەوە، کەسی نوێ بناسە و هاوڕێی تازە پەیدا بکە.

ئەگەر بتوانیت گەشت بکەیت ئەوا زۆر گرنگە و کاریگەری ئیجابی دەبێت و تەواو ئاسوودەت دەکات، ئایا بۆ ناوچە گەشتیاریەکانی وڵاتی خۆت بێت یان دەرەوە.

دوورکەوتنەوە لەهەموو میوزیک و گۆرانیەکانی ناخۆش و بیرهێنانەوەی یادگاری.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 6058جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad