English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
پیرترین ماسیی جیهان بەرەو مردن بردرا
2017-02-07 [07:46 AM]

ZNA- هەولێر


 

بەتەمەنترین ماسیی جیهان که له جۆری "Lungfish" بوو و له ساڵی١٩٣٣ له ئەکڤاریۆمی شیگاگۆ دەژیا، دوای ماوەیەکی زۆر له نەخۆشی بەرەو مردن بردرا.

 

بەرەو مردن بردن بۆ ئەو کەسانه دەکرێت که نەخۆشیی بێ‌چارەسەریان هەیه و به رەزامەندیی خۆیان به ئارامی ژیانیان کۆتایی پێدێنن.

 

ئەو ماسیه که ناسناوی "باپیره"ی لێندرابوو، له کەناراوەکانی ئوسترالیا راو کرابوو و له ماوەی ٨٣ساڵی ژیانی لەناو ئەم ئەکواریۆمه، زیادتر له ١٠٤ملیۆن کەس سەردانکەری هەبووه.

 

ئەکواریۆمی شیکاگۆ له راگەیەندراوێکدا بەم‌بۆنەیەوه گوتوویەتی، هۆکاری بەرەو مردن بردنی ئەم ماسییه ئەوه بووه که به هۆی لەکار کەوتنی کۆئەندامه گرنگەکانی، ماوەیەکی زۆره هیچی نەخواردووه.

 

تەمەنی راستەقینەی ئەم ماسییه دیار نییه، چونکه ٨٣ساڵ لەمەوبەر که ئەم ماسییه راو کراوه، دیار نەبووه ئەو کات تەمەنی چەند بووه.

 

لۆنگ‌فیش(Lungfish) له جۆره پارێزراوەکانه و به گوتەی زیندەوەرناسان، پێشینەکەی بۆ ٤٠٠ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوه و بەبەرد بووەکەی ئەم جۆره ماسییه له ئۆسترالیا دۆزراوەتەوه.

 

سەرچاوه: euronews





ئەم هەواڵە 3148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad