English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ندێك نیشانه‌ی خۆشەویستی پیاوان بۆ خۆشەویستەکانیان
2017-02-08 [12:00 PM]

ZNA-هه‌ولێر


لە بابەتێکی کۆمەڵایەتی ماڵپەڕی (PositiveMD) باس لە چەند نیشانەیەک کراوە کە دەریدەخات بەرامبەرەکەت بۆ هەمیشە خۆشی دەوێیت و دەیەوێت لەگەڵتدا بمێنێتەوە.

 ١. ئایا خۆشەویستەکەت واتلێدەکات تا هەست بکەیت کە تۆ باشترینی تەنانەت لەو کاتانەشی کە هەست ناکەیت زۆر سەرەنجڕاکێشیت؟  ئەگەر خۆشەویستەکەت ئەمەت بۆ دەکات، واتای ئەوەیە کە تۆی زۆر خۆشدەوێیت و حەزدەکات تا کۆتایی ژیانی لەگەڵتدا بمێنێتەوە. هەروەها، ئەو هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ئەوەدا نیە کە بە خۆت و هاوڕێکانی وهەموو جیهان دەڵێت کە تۆ شاژنی ئەویت. 

٢. ئەگەر خۆشەویستەکە وشەی "ئێمە"ی بەکارهێنا لەجیاتی وشەی "من" ئەوا یەکێکە لە نیشانەکانی پیاوان کە دەیانەوێت بۆ هەمیشە لەگەڵ خۆشەویستەکەیان بمێنەوە.

٣. ئەگەر هەستت کرد کە خۆشەویستەکەت بەردەوام هەوڵدەدات کێشەکانت چارەسەر بکات و بیر لە باشترین ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانت دەکاتەوە، ئەوا زۆری خۆشدەوێیت و دەیەوێت لەگەڵتدا بمێنێتەوە.

٤. یەکێکی تر لە نیشانەکانی خۆشەویستی پیاوان بۆ خۆشەویستەکانیان ئەوەیە کە باس لە ژیانی داهاتویان لەگەڵ خۆشەویستەکانیان دەکەنەوە.

٥. زۆربەی ئەو پیاوانەی کە بەڕاستی بەرامبەرەکانیان خۆشدەوێت بیروبۆچونی خۆشەویستەکانیان بەلاوە گرنگە و حەز دەکەن هەموشتەکان، خۆش یان ناخۆش، سەرەتا بە خۆشەویستەکانیان بڵێن.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 11779جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad