English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
یوئێن: ٣٠ هه‌زار ئاواره‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ موسڵ
رێکلام
راپرسی No date
فۆتۆ گەلەری
2017-02-08 [03:09 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس بڵاویکرده‌وه‌ که‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان تا ئێستا ناوی ٣٠ هه‌زار که‌سی ئاواره‌ی تۆمار کردووه‌ له‌ دوای هه‌ڵمه‌تی ئازادکردنەوەی موسڵه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شاره‌که‌یان.

به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌، له‌ دوای ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی موسڵ له‌ مانگی تشرینی یه‌که‌مه‌وه‌ تا ئێستا ٣٠  هه‌زار که‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌که‌ 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌ قه‌ره‌باڵغی ڕۆژانه‌ی بازگه‌کان و پشکنینی گه‌ڕاوه‌کان له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ ده‌کات .

تا ئێستاش به‌ری ڕۆژئاوای شاره‌که‌ له‌ده‌ستی داعشدایه‌ که‌ به ‌مه‌زه‌نده‌ ٧٥٠ هه‌زار که‌سی تێدا ده‌ژی 

به‌پێی سه‌رچاوه‌کان ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگارکردنی نه‌ینه‌وا، له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی قۆناغی سێیه‌مدایه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌کرێ که‌ ٢٥٠ هه‌زار که‌سی دیکە به‌ هۆی شه‌ڕه‌که‌وه‌ ئاواره‌ ببن و ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن.

 





ئەم هەواڵە 4828جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad