English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌هۆی وه‌رگرتنی به‌رتیل وه‌زیری ناوخۆ فه‌رمانی گرتنی برایه‌كی خۆی ده‌رده‌كات
2017-02-08 [06:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی عێراق رایانگه‌یاند، به‌هۆی به‌كارهێنانی پۆستی برایه‌كه‌ی و وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌ هاوڵاتیان، هێزێكی ئه‌منی به‌فه‌رمانی وه‌زیری تازه‌ی ناوخۆی عێراق "قاسم ئه‌عره‌جی" كه‌ له‌ هه‌مان كاتدا فه‌رمانده‌یه‌كی میلیشیای به‌دره‌، برایه‌كی وه‌زیریان ده‌ستگیركرد.

هه‌ر به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌، دوای ئه‌وه‌ی به‌‌تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌ هاوڵاتیان بۆ دامه‌زراندن له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ سكاڵا له‌ دژی برای وه‌زیری تۆمار كرا.

ئه‌و سه‌رچاوانه‌ وتیان، به‌فه‌رمانی خودی وه‌زیری ناوخۆ، براكه‌ی ئه‌عره‌جی له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی حارسیه‌ی‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدا راگیراوه‌، ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌ هاوڵاتیان له‌به‌رامبه‌ر دامه‌زراندن له‌ وازاره‌تی ناوخۆ له‌لایه‌ن برایه‌كه‌ی وه‌زیره‌وه‌ بڵاوبوووه‌وه‌، وه‌زیر هه‌ستی به‌شه‌رمه‌زاری كردوه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌مڕۆ میلیشیای به‌در، كه‌ وه‌زیری ناوخۆ سه‌ر به‌و میلیشیایه‌، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌عره‌جی فه‌رمانی كردوه‌ به‌ ده‌ستگیركردن و راگرتنی برایه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ كه‌ ده‌ڵێت نزیكایه‌تی و خزمێنه‌ بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌ هاوڵاتیان بۆ دامه‌زراندن له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ دزه‌ی كردبووه‌و.

 

عه‌ره‌بی جه‌دید





ئەم هەواڵە 5851جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad