English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لام ھاندەرانی باڤاری شۆک دەکات 
2017-02-08 [06:40 AM]

ZNA – ھەولێر 



 
فلیپ لام کاپتنی یانەی بایەرن میونشنی ئەڵمانی دەڵێت , ھێشتا زووە بۆ وەرگرتنی پۆستێکی ئیداری لە یانەی باڤاری... 


لە دوای یاری دوێنی شەوی نێوان ھەردوو یانەی بایەرن میونشن و فۆلفسبۆرگ کە بەسەرکەوتنی یانەی باڤاری کۆتایی ھات , فلیپ لام رایگەیاند : لە کۆتایی ئەم وەرزە واز لەیاریکردن دەھێنم و ئەم وەرزە کۆتا وەرزی یاریکردنمە.. 

سەبارەت بەوەی ئایا لەنێو یانەی باڤاری بەردەوام دەبێت و پۆستی ئیداری وەردەگرێت , لام گووتی : ھێشتا زووە بۆ ئەوەی بیر لەوە بکەمەوە پۆستێکی ئیداری وەربگرم , جارێ بیر لە شتانە ناکەمەوە.. 

فلیپ لام لە ساڵی ٢٠٠٣ پەیوەندی بەیانەی بایەرن میونشن کردووە و یەکێک بووە لە یاریزانە دیارەکانی ئەو یانەیە , لەماوەی ئەو ساڵانەی یاری تێدا کردووە ٧ جار نازناوی خولی ئەڵمانی بەدەستھێناوە , ٦ جار جامی ئەڵمانیا , ھەروەھا جارێکیش خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و مۆندیالی یانەکانیش ھەروەھا لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا توانی لەساڵی ٢٠١٤ جامی جیھانی بەدەست بھێنێت.. 
 





ئەم هەواڵە 2650جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad