English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆنیەتی مانه‌وه‌ی پەیوەندیە ڕۆمانسیەکان لە ژیانی هاوسەریدا
2017-02-09 [11:03 AM]

ZNA-هەولێر


دکتۆرە دیپاڵی باترا، پزیشکی دەرونی لە نەخۆشخانەی باترا، لە ماڵپەڕی (Only My Health) باس لەوە دەکات کە پەیوەندیە ڕۆمانسیەکان تەنها ئەو کاتە بەزیندووی دەمێنێتەوە کە هەردووک کەسەکە هەنگاو بەرەو ئەو ئاڕاستەیەدا بنێن.

 بەشێوەیەکی گشتی دوای ئەوەی هاوسەران بۆماوەیەکی زۆر ژیان بەیەکەوە دەگوزەرێنن، ئەوا ڕۆتینی ژیانی ڕۆژانەیان دوبارە دەبێتەوە و لەوانەیە کاتێکی ڕۆمانسی لەگەڵ یەکتریدا بەسەر نەبەن.

دەتواندرێت چەند کارێک بۆ بەهێزکردن و ڕۆمانسیکردنی پەیوەندیەکان ئەنجامبدرێن. تەنانەت هەندێک شتی بچوک دەکرێت گۆڕانکاری گەورە دروست بکات.

 بۆ نمونە، دەربڕینی سوپاسگوزاری و پیاهەڵدان بە هاوسەرەکەت بۆ ئەوەی کە ماڵەکە بەشێوەیەکی جوان ڕادەگرێت و هەروەها بەباشی ئاگاداری خێزانەکەی دەکات.

 هەروەها، دەتوانیت کاتێکی باش لەگەڵ هاوسەرەکەتدا بەسەربەریت و بیبەیتە دەرەوە و وای لێبکەیت کە هەست بە تایبەتی خۆی بکات. 

هەروەها، کۆمەڵە شتێک بکەیت کە دڵی هاوسەرەکەت خۆش دەکات.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 8422جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad