English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لای هاوسەرەکەت قسە لەسەر ئه‌و بابەتانه‌ مەکە
2017-02-09 [12:31 PM]

ZNA-هەولێر


هاوسه‌ری ژیانت نزیكترین كه‌س و هاورێی ژیانته‌، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ له‌هه‌موو كه‌سێك زیاتر بایه‌خی پێ بده‌یت، درۆكردن یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ سه‌ره‌كیه‌كان و پێویسته‌ له‌نێوان هاوسه‌ره‌كاندا درۆ و شاردنه‌وه‌ی نهێنی نه‌بێت، به‌ڵام له‌سه‌روو هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه‌ پێویسته‌ ئاگاداری زمانت بیت له‌ كردنه‌وه‌ی هه‌ندێك باسدا وه‌ك:

هه‌وڵبده‌ باسی هاورێ و كه‌سه‌ نزیكه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ت نه‌كه‌یت، چونكه‌ پێویست ناكات و دواتر به‌ زیانی تۆ ده‌شكێته‌وه‌.


هه‌رگیز بیر له‌وه‌ مه‌كه‌ره‌وه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌ دایكی دوور بخه‌یته‌وه‌، یان رۆژێك له‌ رۆژان بیكه‌یته‌ هه‌ڵبژاردن بۆی واتا یان تۆ یان دایكی، چونكه‌ چۆن دایكت گه‌وره‌ترین كه‌سی ژیانته‌ به‌هه‌مان شێوه‌ یۆ ئه‌ویش وایه‌ و نایه‌وێت له‌ده‌ستی بدات، دواجار به‌ زیانی تۆ ده‌شكێته‌وه‌.


هه‌وڵمه‌ده‌ به‌دوای نهێنی هاورێ و چوارده‌وركه‌تدا رابكه‌یت، دواتر ئه‌و نهێنیانه‌ بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت باس بكه‌یت و باسی ژیانیان بكه‌یت، چونكه‌ به‌و جۆره‌ بابه‌تانه‌ بێزار ده‌بێت دواجار زیانی بۆ خۆت ده‌بێت.


هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌راده‌یه‌كی زۆر خۆشده‌وێت، ئه‌و خۆشه‌ویستی ژیانته‌، هیچ مرۆڤێك سیفاته‌كانی و شێوه‌ی به‌ته‌واوی %100 نیه‌، ره‌نگه‌ هه‌ندێك ره‌فتاری بێزار بكات به‌ڵام به‌شێوازێكی ناشرین مه‌یده‌ له‌ رووی  مه‌ده‌ یان قژی و به‌دڵ نیه‌ هه‌ر به‌شێكی تری، چونكه‌ شكاندنی هه‌موو مرۆڤێك زیانی هه‌یه‌ دواجار خۆشه‌ویستی بۆ خۆت له‌ده‌ست ده‌ده‌یت.


په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی هاوسه‌رگیری په‌یوه‌ندی پته‌وی به‌ متمانه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام پێویست ناكات خۆت بگۆیت بۆ كه‌سێكی تر وه‌ك خۆت مامه‌ڵه‌ بكه‌، هه‌وڵ بده‌ متمانه‌ دروست بێـت بێ ئه‌وه‌ی نهێنیه‌كانی یه‌كتری بكه‌نه‌وه‌.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 13453جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad