English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
میسر فیلمێکی کۆمیدی له‌سه‌ر داعش به‌رهه‌م ده‌هێنت
2017-02-09 [03:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سینه‌مای میسری فیلمێکی کۆمیدیی له‌سه‌ر داعش به‌رهه‌مهێنا به‌ ناوی ئه‌لئه‌رمووتی له‌به‌ره‌ی جه‌نگ، که‌ له‌ ڕۆژی ٢٥ی کانوونی دووه‌مدا له‌ سینه‌ماکاندا نیشان درا و زیاتر له‌ ١٠٦ هه‌زار دۆلاری له‌ هه‌فته‌یه‌کدا قازانج کرد.

ئه‌و فیلمه‌ باس له‌ چیرۆکی کۆمه‌ڵه‌ گه‌نجێکی میسری ده‌کات که‌ ده‌که‌ونه‌ به‌ر ده‌ستی داعش و پاڵه‌وانی فیلمه‌که‌ ده‌یه‌وێ هاوڕێکانی ڕزگار بکات و چه‌ندان دیمه‌نی کۆمیدی نمایش ده‌که‌ن.  

ئه‌کته‌ری کۆمیدی ئه‌حمه‌د ئاده‌‌م پاڵه‌وانی فیلمه‌که‌یه ‌و له‌لایه‌ن محه‌مه‌د نه‌به‌وییه‌وه‌ نووسراوه‌، ئه‌حمه‌د ئه‌لبه‌دری ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌که‌یه‌. 

ئه‌حمه‌د ئاده‌م له‌ لێدوانێکدا بۆ (سی.ئێن.ئێن)ی عه‌ره‌بی ده‌ڵێ ئەوەی له‌و فیلمه‌دا نمایش ده‌کرێ، ئه‌و حاڵه‌ته‌یه‌ که‌ ئێستا به‌ هۆی داعشه‌وه‌ له‌ ناوچه‌که‌ ده‌گوزه‌رێت.

 





ئەم هەواڵە 733جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad