English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
پوتین و ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر زیادكردنی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی رێككه‌وتن
رێکلام
راپرسی No date
فۆتۆ گەلەری
2017-02-09 [06:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی كرملیندا، سه‌رۆكی روسیا ڤلادیمێر پوتین و سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌سه‌ر زیادكردنی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی له‌ سوریا دژی داعش رێككه‌وتن.

به‌یاننامه‌كه‌ی ورده‌كاری زیاتری بڵاو نه‌كرده‌وه‌، به‌ڵام وتی، پوتین سه‌ره‌خۆشی خۆی به‌ ئه‌ردۆغان راگه‌یاندوه‌ سه‌باره‌ت به‌ كوژرانی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی توركی له‌ نزیك شاری باب كه‌ داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه‌.

كرملین وتیشی، هه‌روه‌ها پۆتین و ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر كاركردن بۆ چاڵاككردنی گفتوگۆكانی ئاشتی له‌ سوریا له‌ ئه‌ستانا و جنێڤ رێككه‌وتن، له‌ هه‌مان كاتدا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئاماده‌كاری بۆ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات له‌ روسیا له‌ مانگی ئازار داهاتوو كرد.

ئه‌مڕۆ ئاژانسی هه‌واڵی دۆغانی توركیا رایگه‌یاند، له‌ پێكدادانێكی سوپای توركیا و چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له‌ باكوری سوریا پێنج سه‌ربازی توركیا كوژران و 10 سه‌ربازی دیكه‌ بریندار بوون.

 





ئەم هەواڵە 4348جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad