English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئۆپۆزسیۆنی سوریا پێشڕه‌وی بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش دەکەن
2017-02-11 [08:24 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت، چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بە پشتیوانی سوپای تورکیا بەرەو شارۆچکەی ئەلبابی ژێر دەستی داعش پێشڕەوییان کردووە.

ئه‌و روانگه‌یه‌ كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ بەریتانیایه‌، رایگه‌یاند، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن له‌ پێشڕه‌ویاندا بەرەو ناو شارەکە، دەستیان بەسەر نەخۆشخانەیەکدا گرتووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، هێزەکانی تورکیا و هێزه‌ هاوپەیمانه‌كانی لە هەڵمەتی مەرتاڵی فوراتدا توانیان بگەنە ناو کەناری ڕۆژئاوای شارۆچکەکەوە و چەند ناوچەیەکیان گرتۆتە دەست.

لە ڕۆژی دووشەممەی رابردووه‌وه‌ شارۆچکەی ئه‌لباب گەمارۆ دراوە، ڕۆژی هەینی هێزەکانی سەر بە حکومەت نزیکەی کیلۆمەترو نیوێک بەرەو باشووری کەناری شارەکە بەڕێکەوتن و هێزەکانی تورکیاش لە باکوورەوە.

 

AA





ئەم هەواڵە 4675جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad