English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
خواردنی سەوزە و میوەکان گۆڕانکاری لە جەستەدا دروستدەکەن
2017-02-12 [11:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


مۆنیکا ئاوسلاندەر، پسپۆڕی بواری خۆراک و دامەزرێنەری ڕێکخراوی (Essence Nutrition) لە ماڵپەڕی (Good House Keeping) باس لەوە دەکات کە ئەگەر کەسێک ژەمە خۆراکیەکانی بگۆڕێت بۆ بەرھەمە ڕووەکیەکان، ئەوا کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە لەشی کەسەکەدا ڕودەدات.

١. پێست گەشاوە تر دەبێت

خواردنی ڕێژەیەکی زۆر لە میوەکان و سەوزەکان واتا وەرگرتنی ڕێژەیەکی زیاتر لە ڤیتامین C و ئاو کە یارمەتی باشترکردنی پێست دەدەن.

٢. قژ گەشاوەتر دەبێت

ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو ژەمە خۆراکیانەی کە بریتین لە میوەکان و سەوزەکان و گوێز و فاسۆلیا یارمەتی قژ و نینۆکەکان دەدەن. بەڵام ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوە دەکات کە کاریگەری خۆراکەکان بەشێوەیەکی زۆر لەسەر قژ و نینۆکەکان دەرناکەون بەڵکو ھۆکارە بۆماوەیەکان کاریگەریەکی بەھێز لەسەر قژ و نینۆکەکان ھەیە.

٣. سیستمی ھەلمژینی خۆراکەکان لە لەشدا باشتردەبێت

مۆنیکا ئاماژە بەوە دەکات کە سیستمی ھەڵمژینی خۆراکەکان لە لەشدا کردارێکی ئاڵۆزە و لەڕێگەی وەرزشکردن و ھەڵبژاردنی خۆراکە تەندروستەکان ئەم سیستمە لە لەشدا باشتر دەبێت.  

٤. ئەم ژەمە خۆراکیانە زیاتر وزە بە جەستە دەبەخشن

ئەو شارەزایە باس لەوە دەکات کە خواردنی سەوزەکان و میوەکان وزەیەکی زۆر دەبەخشن بەکەسەکە. ھەروەھا، ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوەش دەکات کە وەرگرتنی پڕۆتین لە ڕووەکەکانی وەک، فاسۆلیا و نیسک و نۆک و گوێز و ناوکە گوڵەبەڕۆژە ڕێژەیەکی پێویست وزە بۆ لەش دابین دەکەن.
 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 2356جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad