English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرنگترین ئەو كارانه‌ی پیاوان حەزدەکەن هاوسەرەکانیان بۆیان بكه‌ن
2017-02-12 [12:43 PM]

ZNA - هه‌ولێر


شارەزایەک لە ماڵپەڕی (PositiveMed) باس لە کۆمەڵێک لەو شتانە دەکات کە پیاوان حەزدەکەن هاوسەرەکانیانیان بۆیان ئەنجامبدەن.

١. سوپاسگوزاری :- پیاوان زۆربەی کات گلەیی ئەوە دەکەن کە هاوسەرەکانیان سوپاسگوزاریان نین و پێیان ناڵێن کە چی شتێک تیایاندا باشە. پیاوان حەز دەکەن هاوسەرەکانیان بەسەریاندا هەڵبڵێن بەتایبەتی کاتێک کە شتێکی باش دەکەن.

٢. گفتوگۆکردنی باش :- پیاوان حەزیان بە گفتوگۆی تەندروستە بۆ ئەوەی بزانن کە هاوسەرەکانیان چیان دەوێت و بەهەمان شێوە بۆئەوەی بە هاوسەرەکانیان بڵێن کە خۆیان چیان دەوێت. نەبوونی گفتوگۆی پێویست و تەندروست لە نێوانیاندا دەبێتە هۆی بێزارکردنی پیاوان.

٣. بەو شێوەیە بژی کە خۆت هەڵتبژاردوە :- زۆربەی پیاوان حەزدەکەن هاوسەرەکانیان ژیانی تایبەتی خۆیان هەبێت و لە چالاکی و پلانەکاندا هاوکاریان دەکەن. باشترە کە کۆمەڵێک بنچینەت بۆ ژیانت هەبێت و کۆمەڵێک هاوڕێ و ئامانج و چالاکی تایبەت بەخۆتت هەبێت. ئافرەتان باشترە هەموو ڕۆژێک بەشتی نوێوە هاوسەرەکانیان سەرسام بکەن.

٤. ژیانێکی پڕ لە خۆشەویستی :- یەکێک لە هیواکانی زۆربەی پیاوان لە پەیوەندیە سۆزداریەکان بریتیە لە هەبوونی خۆشەویستی لە نێوانیاندا.

٥. ڕێزگرتن :- ڕێزگرتن یەکێکە لە بنچینەکانی پەیوەندیە سۆزداریەکان و زۆربەی پیاوان ئەمە بە مەرجی یەکەمی پەیوەندیەکەیان دەزانن.

٦. ئاسودەیی :- لە ژیانی سەرقاڵیدا، پیاوان حەزدەکەن ئاسودەیی و ئارامی لە هاوسەرەکانیاندا بەدەستبهێنن. زۆربەی پیاوان دەیانەوێت هەست بە ئاسودەیی و کەمکردنەوەی پەستانی دەرونی بکەن کاتێک کە لەگەڵ هاوسەرەکانیانن. ئەمەش واتای ئەوەیە کە پیاوانیش هەست و سۆزیان هەیە بەڵام مەرج نیە هەمیشە دەری ببڕن. پیاوان هێز لە هاوسەرەکانیان وەردەگرن، کەواتە ئافرەتان پێویستە هاوکاریان بن.
 

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 11245جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad