English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
کۆسرەت بایز دوا بڕیاری خۆیدا 
2017-02-12 [03:24 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
دوای ئەوەی ھەردوو یاریزانی یانەی شورتە کۆسرەت بایز و میران خەسرەو یانەکەیان جێھێشت بەھۆی بوونی کێشە و گرفت لەگەڵ راھێنەری میسری یانەکە محەمەد یوسف، بەشێوەیەکی فەرمی دەستەی کارگێری یانەی شورتە لە نووسراوێکدا ئاشکرای کرد.. 

 کە کێشەی نێوان کۆسرەت بایز و راھێنەر محەمەد یوسف چارەسەر کرا و ناوبراو دووبارە پەیوەندی بە مەشقەکانی یانەکە دەکات.

لە لێدوانێکی تایبەتدا کۆسرەت بایز گوتی: وا بریارە ئەمرۆ یەکشەممە کاتژمێر ٦ی ئێوارە لە رێگەی فرۆکەخانەی ھەولێری نێودەوڵەتی بەرەو شاری بەیروت پایتەختی لوبنان بەرێبکەوم بەمەبەستی پەیوەندیکردنم بە ئۆردوگای مەشقی یانەی شورتە، کە لە وڵاتی لوبنان ئەنجامی دەدات دوای ئەوەی کێشەکەم لەگەڵ یانەی شورتە چارەسەر کرا.


لە درێژەی قسەکانیدا کۆسرەت بایز گوتی: دەستەی کارگێری یانەکە کێشەی من و راھێنەری یانەکە چارەسەر کرد بۆیە بریاری گەرانەوەم دا، چونکە لە ئەگەری نەگەرانەوەم بۆ یانەی شورتە رەنگە تووشی سزایەکی قورس دەبووم لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق و نەمدەتوانی یاری بۆ ھیچ یانەیەک بکەم.

جێگەی باسە لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵدا کۆسرەت بایز و میران خەسرەو لە یانەی ھەولێر پەیوەندیان بە یانەی شورتە کرد و لە ناوەراستی خولەکە ھەردوو یاریزانەکە تیپەکەیان جێھێشت گەرانەوە شاری ھەولێر لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی ھەولێر بەشداریان لە یارییەکانی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان کرد، بەڵام دوای گەرانەوەی کۆسرەت بۆ یانەی شورتە ناتوانێت لەم دوو یارییە چارەنووسازە لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی ھەولێر بەشدار بێت.


سەرچاوە / رێبین رەمزی
 





ئەم هەواڵە 1906جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad