English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی خه‌رجی و داهات به‌ڕێوه‌چوو
2017-02-12 [05:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زاره‌تی دارایی ئابووری له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا هاتووه‌، ئەمرۆ یەکشەممە "ڕابەر سدیق" بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری بە (وەکالەت)، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکار و ژماریەک لە بەڕێوەبەرە گشتیەکانی وەزارەت، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی وەزارەتەکان و یەکەی ژمێریاری وەزارەتەکان کرد.

لە کۆبوونەوەکە دا بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری، داوای لە سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی ھەرێم کرد، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، کار بۆ ڕێکخستنەوەی (خەرجی و داھات) بکەن، بە مەبەستی ئامادەکردنی داھات و خەرجی وەزارەتەکان وەک "بوودجەی خەمڵێنراو".

ھاوکات باسی لە ناوەڕۆکی ئامادەکردنی "بوودجەی خەمڵێنراو"ی ساڵی (٢٠١٧) کرد و گوتی: پێویستە ھەر وەزارەتێک لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکان بوودجەی خەمڵێندراوی خۆی بۆمان ڕەوانە بکات، بە پشت بەستن بە داھات و خەرجیەکانی ساڵی (٢٠١٦)، بۆ ئەوەی ئەو ژمارەیەی ھەر وەزارەتێک دایدەنێت، لە چوار چێوەی ئەو داھاتە بێت کە دەستمان دەکەوێت، دوای ڕەوانەکردنی بۆ ئێمە لە لایەن لیژنەیەکی تایبەت گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتەکان دەکرێت لە سەر ئەو خەرجی و داھاتە خەمڵێنراوە.

گوتیشی، کار لەسەر ئەو بنەمایە بکەن کە خەرجیەکانمان بگونجێنین لەگەڵ داھاتەکانمان، وە ئەولەویەت بەو خەرجیانە بدرێت کە زۆر پێویستن لە ڕاپەراندنی ئیش و کارەکان لە دام و دەزگاکانی حکومەتی ھەرێم.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ھەماھەنگی ئێوە خالێکی گرینگە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری و تێپەراندنی ئەو قەیرانە، چونکە یەکێک لە سیاسەتەکانی حکومەتی ھەرێم کەم کردنەوەی خەرجی و بەرزکردنەوەی داھات و جۆراو جۆرکردنی سەرچاوەی داھاتە، لە پێناو ڕێکخستن و داھاتی ھەرێمی کوردستان.

 لە کۆتایی کۆبوونەوەکە دا ھەریەکە لە نوێنەری وەزارەتەکان ڕاو سەرەنجی خۆیان لە سەر ئامادەکردنی (بوودجەی خەمڵێنراو) دەربڕی، لای خۆشیەوە بریکاری وەزارەت سوپاس و پێزانینی خۆی پێ ڕاگەیاندن بۆ بە پەرۆشبوون و کارکردنیان لە پێناو دابین کردنی خزمەت گوزاری بۆ ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان.

 





ئەم هەواڵە 2428جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad