English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند تایبەتمەندیەكی سركە بۆ ئۆتۆمبێل!
2017-02-12 [06:49 AM]

Z.N.A


 

سركە ئەو خواردنەوەی كە لە زۆرینەی ماڵەكان دەست دەكەوێت و سوودێكی زۆری هەیە، سركە چەندین جۆری هەیە كە باوترینیان سركەی ترێ، سێو، كشمش، خورمایە جگە لە سوود بۆ جەستەی ئێمە چەندین سوودی تری هەیە بۆ ئۆتۆمبێلی دەتوانن بەكاری بهێنن.

بۆ خاوێن كردنەوەی نووسراو لەسەر ئۆتۆمبێل ولەزگەی ئۆتۆمبێل جا چ لەسەر جامی ئۆتۆمبێل بێت یا هەیكەلی ئۆتۆمبێل بەكاردێت و هەندێك كات ڕەنگی ئۆتۆمبێلی تر لەسەر ئۆتۆمبێلت دەبێت دەتوانیت بە سركە پاكی بكەیتەوە كاری پۆلیش دەكات


ئەگەر بە شێوەیەكی یەكسان ئاو و سركە تێكەڵ بكەیت دەتوانی بۆ خاوێن كردنەوەی ناوەوەی ئۆتۆمبێلیش بەكاری بهێنی، ئەو شێوەیە زۆر باشترە بۆ تەندروستی جەستە.



بە هەمان شێوە كە بۆ داشبۆردی (دەشبول) ئۆتۆمبێل بەكاردەهێنرێ بۆ دەرەوەی ئۆتۆمبێلیش دەتوانی ئەم كارە ئەنجام بدەیت و ئۆتۆمبێلەكەت بریسكەدار دەكات


ئەو كاتەی بۆنێكی ناخۆش لە ناو ئۆتۆمبێلەكەت دێت و بێزارت دەكات دەتوانی یەك كوپ پڕ لە سركە بكەیت و شەو تا بەیانی ناو ئۆتۆمبێلەكەت دابنەیت و بەیانی كە چوویتە ناو ئۆتۆمبێلەكەت بۆنی بێزاركەرەكە نامێنێت.



باشیەكی تری ئەوەیە كە بۆ سەرما و بەستانی ئاوی ئۆتۆمبێل لە زستان دەتوانی سركە بەكار بهێنیت، هەروەها بۆ جامی پێشەوە و پشتەوە لەگەڵ ئاو تێكەلی بكەیت بۆ ئەوەی كە ئاوەكە لەسەرما توانای بەرگری دەبێت و جامیش خاوێن دەكاتەوە، دەبێت لەگەڵ ئاو تێكەل بكرێت.


یەكێك لە خاوێن ترین و پاك ترین كاری سركە تایبەت بۆ ئۆتۆمبێل ئەوەیە كاتێك پیسایی باڵندە دەكەوێتە سەر ئۆتۆمبێلەكەت دەتوانی بە ئیسفەنجێك و كەمێك سركە بە ئارامی خاوێنی بكەیتەوە.





 


 





ئەم هەواڵە 8788جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad