English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژنامەیەک به هەڵه وێنەی ترامپی بڵاو کردەوه
2017-02-12 [08:00 AM]

ZNA- هەولێر


 

وێکچوونی ئەکتەرێک و "دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمەریکا، رۆژنامەیەکی کۆماری "دۆمینیکەن"ی تووشی هەڵه کرد و وێنەی ئەکتەرەکەی لەجیاتی ترامپ بڵاو کردەوه.

 

رۆژنامەی "ئەل ناسیۆنال" وێنەی "ئەلێک باڵدوین" ئەکتەری رەخنەگری ترامپی له تەک وێنەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دانا و دواتر داوای لێبوردنی کرد.

 

ئەلێک باڵدوین له بەرنامەی پڕبینەری "سترێدی نایت لایڤ" خۆی وەک ترامپ لێکردبوو.

 

ئەمن وێنه هەڵەیه له بابەتێکی جدی به ناونیشانی سیاسەتەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل سەبارەت به دروست کردنی شارۆچکه جۆلەکەنشینەکان، بڵاوببۆوه.

 

رۆژنامەی ئەل ناسیۆنال لەسەر ئەم بابەته داوای لێبوردنی له خوێنەران و ئەو کەسانەی لەسەر ئەم وێنەی رەنجاون، کرد.

 

ترامپ پێشتر رەخنەی لەم ئەکتەر و بەرنامەکەی گرتبوو و گوتبووی، بەرنامەکەی لایەنگریی پێوەدیاره و بێ‌تامه و بۆ تەماشاکردنی نابێت.

 

سەرچاوه: BBC





ئەم هەواڵە 2677جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad