English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن پارێزگاری لە ژیانی ھاوسەرگیریت دەکەیت لەکاتی گرفتەکاندا
2017-02-13 [10:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ناکۆکی و گرفتی نێوان ھاوسەر و خێزان کارێکی ئاسایی و سروشتیە، ھەموو ھاوسەرێک بەو قۆناغانەدا تێپەڕدەبێت، بەڵام دەکرێت سنوورێک ھەبێت یاخود ڕێگایەک ھەبێت بۆئەوەی کێشە و گرفتەکان گەورە نەبن و بگاتە ئاستێکی ناخۆش و گەورە.

بەپێچەوانەوە پەیوەندی خێزان پتەو و بەھێز دەبێت، ئەگەر چارەسەری کێشەکان بکرێت دوور لە بڕیاڕدانی پەلە و دوودڵی و زۆر ڕەفتاری دیکە.

بۆ ئەوەی لەکاتی گیروگرفت و ناکۆکیەکاندا بە ئاسانی کێشەکانت چارەسەر بکەیت و نەگەیتە ئاستی جیابوونەوە، پێویستە ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بکەیت.

ھەرگیز بڕیار مەدە کاتێک تۆ تووشی دڵەڕاوکێ و توڕەییەکی زۆر دەبیت، چونکە ئەو بڕیاڕانە ھەڵەن و پەشیمانی لەدوایە و ڕەنگە کاردانەوەی خراپی لێبکەوێتەوە، بەپێچەوانەوە لەپێشدا ھەوڵبدە ھێور بیتەوە ھەندێک پرسیار دروستبکەیت و بەدوای ھۆکارەکانیدا بگەڕێیت لەگەڵ ھاوبەشی ژیانت پاشان بڕیاڕ بدە.

ھەست بە ماندووبوونێکی زۆر دەکەیت و ناتوانیت مێشک ئارام بکەیتەوە و زیاتر توڕە دەبیت و ناتوانیت زاڵبیت بەسەر کاروبارەکاندا، ئەمە کاریگەری سلبیی دەبێت، ئەگەر ھەر بڕیارێک لەدوای بدەیت پەشیمانی لەدوا دەبێت، ھەر بۆیە پێویستە پشو و مۆڵەت وەربگریت لە کارەکەت یاخود بچۆرە شوێنە گەشتیاریەکان تا ھێور بیتەوە بڕیاڕی ڕاست بدەیت.

ھەرگیز ڕێگە مەدەن کەسانی دیکە بێتە نێو ناکۆکیەکانتانەوە، بەڵام لەکاتی زۆر پێویستدا ئاساییە تەنھا یەک کەس بەمەرجێک توانای چارەسەری ھەبێت پرس و ڕای پێبکەیت و بتوانێت ڕێنمایی ڕاست نیشانبدات، باشترە ئەگەر پزیشک یان توێژەری دەروونی و کۆمەڵایەتی بێت.

کاتێک ئارامدەبیتەوە دەتوانیت گفتوگۆ بکەیت لەگەڵ ھاوبەشی ژیانت بەشێوازێکی ڕاستگۆیانە لەسەرخۆ ھەستەکانت دەربڕە، بەڵام کەسایەتی خۆت مەدە بەدەستەوە ھەوڵبدە ڕێبکەون، چونکە جیابوونەوە تاکە چارەسەر نییە، دەکرێت گۆڕینی ئادابی قسەکردنی کێشەکان چارەسەر بکات.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 5758جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad