English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ یارییه‌کی ڤیدیۆییدا، وه‌ک كچه‌ کوردێکی ئێزدی ده‌توانی شه‌ڕی داعش بکه‌ی
2017-02-13 [03:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ یارییه‌کی ڤیدیۆیی نوێدا که‌ به‌م زووانه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌ ده‌توانی وه‌ک کچه‌ کوردێکی ئێزدی شه‌ڕی ئه‌ندامانی داعش بکه‌ی.

میدڵ ئێست مۆنیته‌ر بڵاویکردووه‌ته‌وه‌ که‌ کۆمپانیای نیو وۆرد به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و یارییه‌ ڤیدیۆیه‌یه ‌و به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌توانی وه‌ک کچه‌ کوردێکی ئێزدی شه‌ڕی ئه‌ندامانی داعش بکه‌یت و له‌ ناویان ببه‌ی.

یارییه‌که‌ کچه‌ کوردێکی ئێزدی ده‌رده‌خات که‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ڕزگاری بووه‌ و پاشان خوڵبارانێک ده‌ست پێده‌کات و خۆڵبارنه‌که‌ گوندی کچه‌که‌ش ده‌گرێته‌وه‌. پاشان کچه‌که‌ بڕیار ده‌دات که‌ شه‌ڕی ئه‌ندامانی داعش بکات و یه‌ک یه‌ک له‌ ناویان ببات.

ئه‌و کۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ پێی وایه‌، ئه‌و یارییه‌ به‌رهه‌می چیرۆکه‌ ڕاسته‌قینه‌کانه‌ که‌ به‌ سه‌ر ئێزدییه‌کاندا هاتووه‌ و جگه‌ له‌و یارییه‌ له‌ زۆربه‌ی وێنه‌ی میدیاکان و ئه‌نته‌رنێت، ژنانی ئێزدی ده‌رده‌که‌ون که‌ چه‌که‌کانیان به‌رز ده‌که‌نه‌وه ‌و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ دوژمن ده‌که‌ن.

 





ئەم هەواڵە 2995جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad