English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ھەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا گەشەی زیاتر به پەیوەندییەکانیان دەدەن
2017-02-13 [04:18 AM]

ZNA- هەولێر


"د.یوسف گۆران" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە دیدارێکدا، لەگەڵ وەفدێکی پاڕلەمانی ئیتاڵیا بە سەرۆکایەتی "لیە کوارتەپێللێ" سکرتێری کۆمیتەی کاروباری دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئیتاڵیا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە و چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئیتالیا بەتایبەت لە بواری خوێندنی باڵا کرا.

 

لەم دیدارەدا کە ئەمڕۆ ئەنجام درا، چەندین بابەتی ھاوبەشی نێوان ئتاڵیا و ھەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.

 

لەسەرەتای دیدارەکەدا، د.یوسف گۆران دوای بەخێڕھێنانی وەفدی میوان ئاماژەی بە پەپوەندییەکانی نێوان ئیتاڵیا و ھەرێمی کوردستان کرد و لەو بارەیەوە وتی: وەک وەزارەت پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ زانکۆکانی ئیتاڵیا ھەیە، لەھەمان کاتدا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ھەندێ ڕێکخراوی ئیتاڵی زۆر باش و، بەشێکان لە جێبەجآ کردنی پڕۆژەکانمان ھاوکاریان کردوین بەتایبەت لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی کوردستان، ئاشکراشیکرد لە ئێستا سەرقاڵی نوێکردنەوەی ڕێکەوتنامەیەکن لەگەڵ یەکێک لە ھەرێمەکانی ئیتاڵی.

 

ھەر لە میانەی قسەکانیدا، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەناوی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە سوپاسی حکومەت و دەوڵەتی ئیتاڵیایی کرد کە لە شەڕی داعش لە ڕوی مەعنەوی و سەرباری و ڕاوێژکارییەوە ھاوکاری ھەرێمی کوردستان بون، وتیشی ئەو ھاوکارییە نیشانەی دڵسۆزی و ھاوخەمی گەل و حکومەتی ئیتاڵیا بۆ حکومەت و خەڵکی کوردستانە، ھیواشی خواست پێکەوە ھاریکار بن بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ھاوبەشکان و بنەبڕکردنی بیری توندرەوەی و، دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

 

سەبارەت بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وتی: پێمان وایە بوار زۆرە لە نێوان زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان وئیتاڵیا کە کاری لەسەر بکەین بۆ ئەوەی زیاتر پەیوەندییەکانمان پتەوبکەین بەتایبەت لە ئاڵوگۆڕی ستافی زانستی و پێدانی زەمالە و ئەنجامدانی توێژینەوەی ھاوبەش، بۆ ئەوەش د.یوسف گۆران داوای لە وەفدی میوان کرد ھاریکاریان بن بۆ زیاتر گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان.

 

ھەر لە میانەی قسەکانیدا، د.یوسف گۆران وتی: لەماوەی ڕابردودا بەھۆی شەڕی داعشەوە ئاوارەیەکی زۆر لە نەتەوەو ئاینی جیاواز ڕویان لە کوردستان کرد، بۆ ئەوەش وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێشنیازی بۆ وەفدی میوان کرد بەرنامەیان بۆ گەشەپێدانی توانای مرۆیی ئاوارەکان ھەبێ بۆ ئەوەی کاتێک گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان دەرفەتی کاریان بۆ بڕخسێ و بەشداری لە بونیادنانەوەی ناوچەکانیان بکەن.

 

لەبەرامبەردا، وەفدی میوان خۆشحاڵی خۆیان بەو سەردانە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پیشاندا و، پێشوازییان لە بیروڕاو پێشنیازەکانی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد و، پیشنیازی ئەوەشیان کرد کە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پەیوەندی لەگەڵ ھەرێمە جیاکانی ئیتاڵیا ببەستن، ھەروەک بانگھێشتی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیان بۆ ئیتاڵیا کرد بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بەشی کوردی بەسەر بکەنەوەو ھاوکاری و پشتگیری ئەو بەشە بکەن، بۆ ئەوانەش وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئامادەیی ھەر جۆرە ھاوکارییەکی پیشاندا و، ئامادەیی وەزارەتەکەشی بۆ سەردان و پشتگیرکردنی بەشی کوردی لە ئیتاڵیا دوپات کردەوە.

 

وەفدەکەی پاڕلەمانی ئیتاڵیا پێکھاتبون لە: جوزێپێ ڕۆمانینی سەرۆکی ئینتەر گروپی پاڕلەمانتاران بۆ دۆستایەتی ئیتاڵیا-کوردستان و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و، پیە لۆکەتێللی سەرۆکی کۆمیتەی ھەمیشەیی پاڕلەمانتاران بۆ مافەکانی مرۆڤ و،  پرۆفیسۆر جۆڤاننی دێسسی سکرتێری گشتی پەیمانگەی لویجی ستروتزۆ و، پرۆفیسۆر ئادریانۆ ڕۆسسی بەڕێوەبەری زانستی پەیمانگەی کوردی  لە زانکۆی ئۆریەنتالێ لە شاری ناپۆلی و، سۆران ئەحمەد سکرتێری پەیمانگەی نێودەوڵەتی کلتوری کورد و ئێریک بورخارت ڕاوێژکار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئیتاڵیا و پارتیک موراجێگری باڵیۆزی ئیتاڵیا لە بەغداد و، ھەژار خۆشناویاریدەدەری کونسڵی ئیتاڵیا لە ھەولێر.





ئەم هەواڵە 550جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad