English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن لەگەڵ کەسوکاری ھاوسەرەکەت مامەڵەدەکەیت
2017-02-14 [11:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


لەھەندێک لە کۆمەڵگاکاندا بەتایبەتی کۆمەڵگای ڕۆژھەڵاتی کاتێک ھاوسەرگیری دەکەن ڕووبەڕووی ھەندێک گرفت دەبنەوە بەتایبەت خانمان، بەھۆی مامەڵەکردنەوە لەگەڵ خێزانی ھاوسەرەکەی و ھەر لەسەرەتاشەوە دەترسێت لەوەی ڕەفتارێک ببێتە ھۆی تێکدانی نێوانی لەگەڵیان یان ھاوسەرەکەی توڕە بکات.

چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ خێزانی ھاوسەرەکەت پاش ھاوسەرگیری بنەمایەکی سەرەکیە بۆ ھەردوولا، تا دووربن لەھەر کێشە و گرفت و ناخۆشیەک.

کاتێک دەچیتە نێو ژیانی ھاوسەرگیریەوە و دەست بە ژیانێکی نوێ دەکەیت چوار بنەمای سەرەکی ھەیە لەبیری مەکە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ خێزانی ھاوسەرەکەت؟

یەکەم: ھەمیشە بەشێوازێکی ئاسوودە و ڕوویەکی خۆشەوە پێشوازی لە خێزانی ھاوسەرەکەت بکە و ھەوڵبدە ھەرگیز پێکەنین لەسەر لێوەکان دوورنەبێت کاتێک تۆ دەڕۆیت بۆ ماڵیان یان کاتێک بەپێچەوانەوە ئەوان سەردانی ئێوە دەکەن، چونکە ڕوویەکی خراپ ھۆکارە بۆ ھەڵە تێگەیشتن یان خراپی ھەڵوێستی ھاوسەرەکەت.

دووەم: ڕێزگرتن بنەمای سەرەکیە و پێویستە ھەرگیز لەیادی نەکەیت و ھەمیشە ھەوڵبدە بە میھرەبانی مامەڵە بکەیت لەگەڵ خێزانی ھاوسەرەکەت، بەم شێوازەش ھاوسەرەکەت تەواو ئاسوودە دەکەیت.

سێیەم: لەبیرنەکەیت خێزانی ھاوسەرەکەت بەشێکی سەرەکی ژیانی ئەون، ئەگەر ھەمیشە ئەم ڕستەیەت لەیادبوو ئەوا بەو شێوازە ڕەفتاریان دەکەیت کە خودی خۆت پێتخۆشە بۆ خۆت، چونکە تۆ ئامادەنیت خێزانی خۆت لەیادبکەیت ئەویش بەھەمان شێوە و ھەوڵبدە ھەمیشە بە بانگێشتێک یان ھەر شێوازێک بێت ھاوڕێیەکی دڵسۆز بیت بۆیان.

چوارەم: منداڵەکانت فێربکە کە باپیرە و داپیرە و خێزانەکانیان خۆشبووێت و ھەرگیز ھەوڵمەدە دووریان بخەیتەوە لێیان و قسەی ناخۆشیان پێ بڵێێت لەبەرچاویان دەنا دواتر کاریگەری خراپی دەبێت.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 10654جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad