English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژاپۆنیەکان لە سێکس دوور دەکەونەوە 
2017-02-14 [05:09 AM]

ZNA- ھەولێر 



 
لەگەڵ ئەو پێشکەوتنەی گەورەی وڵاتی ژاپۆن لە زۆربەی بوارەکانی تەکنەلۆژیەکان , بەڵام لەگەڵ ئەم پەرەسەندانەش کێشەی کۆمەڵایەتی زۆریان بۆ دروست بووە .. 

بەپێی دوایین توێژینەوەی دامەزراوەی پلانی خێزانی وڵاتی ژاپۆن , زیاتر لە ٤٢ % پیاوانی ژاپۆنی کە ئەوانەی ھاوسەرگیریان کردوە , کاری سەرجێی ئەنجام نادەن و ھەندێک جاریش ھەیە لەماوەی زیاتر لە مانگێک یەک جار لەگەڵ خێزانەکانیان جووت دەبن .. 

بەپێی توێژینەوەکە لە ٤٧% ھاوسەرەکان لە حاڵەتێک دەژین کە پێی دەگوترێت ھاوسەرگیری سارد , واتا ھیچ پەیوەندییەکی سێکسی لەنێوان ھاوسەرەکان نەماوە یا زۆر کەم بووتەوە و ساڵانەش ئەم رێژەیە لەبەرزبوونەوە دایە و بەتایبەتی لەنێوان پیاوانی سەرووی تەمەن ٤٠ ساڵی .. 

لەلای خۆشییەوە کۆنیۆ کیتامۆرا بەڕێوەبەری دامەزراوەی پلانی خێزانی دەڵێت , رۆژ لەدوای رۆژ ھاوسەرگیری سارد لە وڵاتەکەمان زیاد دەکات , بەڵام بەتەنھا ئەم کێشەیە لە ژاپۆن نییە , بەڵکو زۆربەی وڵاتە پیشەسازییەکان بەدەست ئەو کێشەیە دەناڵێنن .. 

لەلای خۆیانەوە پسپۆڕانی بواری کۆمەڵایەتی دەڵێن , دوورکەوتنەوەی ھاوسەەرکان لە ئەنجام دانی کاری سەرجێی کاریگەری خراپی دەبێت بەسەر لایەنی ئابووری لە دوا رۆژ , چونکە رێژەی منداڵ بوون کەم دەبێتەوە تا وای لێ دێت دەست کار دەست ناکەوێت .. 

ی . ا 
سەرچاوە / سکای نیوز 
 





ئەم هەواڵە 21079جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad