English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
بەوێنه؛ دەزگای خێرخوازیی بارزانی خۆراک و پێداویستیی زستانه و پێداویستیی خوێندنی بەسەر سەدان خێزانی ئاواره و قوتابیانی کەمدەرامەتدا دابەش کرد
2017-02-14 [06:29 AM]


 

ZNA- هەولێر

 

ئەمڕۆ تیمێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی پێدانی ھاوکاری بە قوتابیان بەرەوە قەزای مەخموور کەوتە رێ و یەک بەیەک قوتابخانەکانی قۆریتان، پیرداود، بازاڕگە و کوردستانی بەسەر کردەوە.

 

ھەریەکە لە قوتابخانەکانی قۆریتان و پیرداود دەکەونە شاردەێی شەمامکی سەربە قەزای مەخمور و ٧٤٠ قوتابی قۆناغی بنەڕەتیی تێیدا خەریکی خوێندنن، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھەماھەنگی دەوڵەتی کوێت جانتا و پێداویستی خوێندنی بۆ قوتابییەکانی قوتابخانەکە دابین کرد.

 

ھەروەھا ھەریەک لە قوتابخانەکانی کوردستان و بازاڕگە دەکەونە ناو سەنتەری قەزای مەخموور و ١٠٥٠ قوتابی تیایاندا بەردەوامی بە خوێندن دەدەن کە سەرجەمیان سودمەندبوون لە ھاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت.

 

چالاکی ھاوشێوە لە شاری سلێمانی و دەورووبەریشی بەڕێوەچووە.

 

دوێنێش دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھەماھەنگی رێکخراوی (التکافل) لە ھەڵمەتێکدا بەمەبەستی پشتیوانی کردنی خێزانە ئاوارەکانی کەمپی حەسەنشام خواردنی وشکیان بۆ ٥٠٠ خێزانی ئەوکەمپە دابەشکرد.

 

کەمپی حەسەنشام دەکەوێتە سنووری پارێزگای نەینەوا و تایبەتە بە ئاوارەکانی ئەم دواییەی موسڵ و دەورووبەری.

 

 

هەر ئەمڕۆ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی چەندین چالاکی جیاجیایان لە کەمپەکانی دیبەگەدا بەڕیوەبردووە و لە ھەڵمەتێکدا بە ھەماھەنگی UNHCR نەوت بۆ ٣٠٦ خێزان دابنیکرا کە ھەر خێزانێک بڕی ٦٠ لیتر نەوتی پێدرا، ھەر لە درێژەی کاروچالاکییەکانی ئەو رۆژەدا شیر بۆ منداڵانی کەمپەکە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی VBG- global دابین کرابوو. وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقیش بەتانی بۆ خێزانەکانی کەمپەکە دابینکرد و لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بۆ ٨٢٦ خێزانی ئاوارە دابەشکرا

 

رۆژی پێشووتریش تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی ھەمەجۆریان بۆ ئاوارەکان دابینکرد. لە چالاکییەکدا تیمێک لە سێکتەری ‘’wash’’ی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رێنمایی پاک و خاوێنی پێشکەشی ئاوارەکانی کەمپەکانی دیبەگە کرد و پێداویستییەکانی ''فڵچە و ھەویری ددان، شامپۆ، سابون ، تایت و دایبی لەگەڵ پێداویستی ئـافرەتان'' بۆ ٢٠٠ خێزانی ئاوارە دابین کرا, جێگای ئاماژەیە ھەر لەھەمان رۆژدا چالاکییەکی دیکە لە کەمپەکەدا بەڕێوەچووە و لەو چالاکیەدا دەزگای خێرخوازیی بازرانی پێداویستی ناو چادری بۆ ٢٤٤ خێزانی دیکەی کەمپەکانی دیبەگە بە ھەماھەنگی لەگەڵ UNHCR دابەشکرد.

 

 

ئەمڕۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت بەمەبەستی ھاندانی قوتابیان قوتابخانەی شەھید ھاپۆ جانتا و پێداویستی خوێندنیان بۆ قوتابیانی قوتابخانەکە دابەشکرد.

 

قوتابخانەی شەھید ھاپۆ دەکەوێتە شاری کەلاری سەربە ئیدارەی گەرمیان و ٣٠٠ قوتابی قۆناغی بنەڕەتی لە ھۆڵەکانی ئەو قوتابخانەیەدا مەشغوڵی خوێندنن، کە ھاوکارییەکان ھەموویانی گرتەوە.

 

 

دوێنێ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیھانی خۆراک لە درێژەی کاری ھاوبەشیاندا بەشەخۆراکی مانگی دووی ١٠٨٨ خێزانی ئاوارەی کەمپی مام رەشانیان دابەشکرد.

 

بەرنامەی جیھانی خۆراک دامەزراوەیەکی سەربە UN و گەورەترین رێکخراوی مرۆیی جیھانی ‘’hunger and promoting food security’’ یە و لەساڵی ١٩٦١ دامەزراوە.

 

 

دیسانیش ئەمڕۆ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی زیاتر ھاوکاری  کردنی ئاوارە، پەنابەران و کەسانی کەم دەرامەت ھەڵمەتێکی خێرخوازیی لە کەلار بەڕێوەبرد و ئامێری گەرمکەرەوەی بۆ ٤٩٩ خێزانی کەمپی تازدێ دابین کرد.

 

ھەر لە درێژەی کاروچالاکییەکانیدا لە شاری کەلار١٥ ئامێری گەرمکەرەوەی بۆ سەنتەرێکی ئۆتیزم دابەشکرد.

 





ئەم هەواڵە 2086جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad