English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن مامەڵە لەگەڵ پیاوی بەگوماندا دەکەیت
2017-02-15 [10:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بێگومان کەسانی زۆر بەگومان لەهەموو شتێک زۆرن و لە هەردوو ڕەگەزدا ئەم ڕەفتارە بوونی هەیە، بەگشتی پێوستە چۆن ڕەفتار و مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە پیاوانەدا بکرێت لەلایەن خانمانەوە، بەتایبەت کاتێک ئەو پیاوەی کە بەردەوام بە گومانەوە سەیری ڕەفتارەکانی بەرامبەر دەکات هاوسەری بێت کە ڕەنگە زۆر کات ئەمە بگاتە دڵپیسی.

چۆنێتی شێوازی مامەڵەکردن لەلایەن خانمانەوە بۆ کەسایەتی ئەو جۆرە لە پیاوان؟

1-هەوڵبدە متمانەت ئەو پیاوە یاخود هاوسەرەکەت بەدەستبهێنە لەهەموو ڕوویەکەوە لەڕێگەی ڕەفتارەکانتەوە و تەواوی هەستەکانتی بۆ دەربڕە و هەموو ڕووداوەکانی بە تەواوی بۆ باس بکە ڕاستگۆیانە، بۆ ئەوەی تەواو متمانە پێت هەبێت.

2-هەوڵبدە هێمن و لەسەرخۆ ڕەفتاری لەگەڵدا بکە و لەگەڵی بدوێ، هەوڵبدە لە کێشەکانی بگەیت و هۆکاری گومانەکەی بدۆزیتەوە.

3-ئەگەر ئەو پیاوەت زۆر خۆشدەوێت کە هەمیشە بە گومانەوە و دڵپیسە و دەتەوێت لەگەڵیدا بژیت، ئەوا هەوڵبدە بەپێی توانا متمانەت دروست بکە و بە میهرەبانیەوە ئەو گومانانەی بڕەوێنەرەوە.

4-هەرگیز لەبەردەمیدا باس لەوە مەکە کە ئەو بەو جۆرەیە و دەزانیت گومانی لە فڵان بابەت هەیە، بەڵکو بەشێوازێکی گومانەکەی بڕەوێنەرەوە کە هەست نەکات.

5- هەوڵبدە قسەکانت زۆر ڕوون بن و هێندەی تر گومانی لادروست نەکەن و زیاتر لە مانایەک لە خۆنەگرن، کاتێک هەستدەکەیت پێویستە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو پیاودا بکەیت دەربارەی بابەتێک کە ئەو گومانی تێدا هەیە هەوڵبدە تەواوی بەڵگەکان کۆبکەرەوە بۆ ئەوەی تەواو بۆی ڕوونبکەیتەوە.

6-بەهەموو جۆرێک بەدووربە لە گفتوگۆ و زۆر وتن و ڕووبەرووبوونەوە کاتێک دەزانیت توڕەیە.

7-زۆر داوای لێبوردن مەکە و بۆ هەموو شتێکی بیانوو مەهێنەوە دەنا گومانی زیاتر دەبێت.

8-کاتێک دەتەوێت دەربارەی مامەڵە و ڕەفتارێکی هەڵەی ئەو بدوێی لەبەردەم هیچ کەسدا باسی مەکە.
 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 6433جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad