English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چه‌ند رێگایه‌ك بۆ راكێشانی سه‌رنجی مێرده‌كه‌ت
2017-02-15 [12:41 PM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌م بابه‌ته‌دا سه‌رنج ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر ۷ رێگا بۆ ئافره‌تان بۆ راكێشانی سه‌رنجی مێرده‌كانیان تا زیاتر خۆشی بوێت، هه‌روه‌ها گه‌ر خۆشه‌ویستت هه‌یه‌ له‌ رێگای ئه‌م خاڵانه‌ هه‌وڵبده‌ بۆ ئه‌وه‌ی بێته‌ داوات، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ش سوودمان له‌ گۆڤاری (بێلسكا) وه‌رگرتووه‌.

1- به‌رده‌وام گرنگی به‌ تواناكانی بده‌، له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌نگاوێكی نوێدا گرنگی به‌ بۆچوونی ئه‌و بده‌و هه‌روه‌ها رێنمایی لێ وه‌ربگره‌، چونكه‌ پیاوان ده‌یانه‌وێت هه‌ست بكه‌ن كه‌ ژنه‌كه‌ی قه‌دری ده‌زانێت.

2- گرنگی به‌ ئاره‌زووه‌كانی بده‌و هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌ كات دابنێن بۆ حه‌زو ئاره‌زووه‌كانی ئه‌و.

3- به‌رده‌وام رازیبوونی خۆت ده‌رببڕه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ستایلی پۆشاك و قژی، چونكه‌ كوڕانیش وه‌ك كچان پێیان خۆشه‌ هاوسه‌ره‌كه‌یان ره‌زامه‌ندی خۆی ده‌رببڕێت له‌ به‌رامبه‌ر رووخساریدا.

4- له‌ نێوان په‌یوه‌ندی هاوسه‌راندا گرنگه‌ شاره‌زای كه‌سایه‌تی یه‌كتر بن و یه‌كتر باش بناسن، به‌ڵام هه‌وڵبده‌ زۆر كراوه‌ نه‌بیت تا ئه‌و زیاتر هه‌وڵ بدات بۆ به‌ده‌ستهێنانی خۆشه‌ویستیت.

5- به‌هۆی خۆشه‌ویستییه‌وه‌ به‌رده‌وام حه‌زده‌كه‌ن پێكه‌وه‌ بن، به‌ڵام باشتره‌ هه‌ریه‌كه‌و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا رۆژانه‌ به‌ ته‌نها گرنگی به‌ به‌سه‌ربردنی كات بده‌ن، بۆ نموونه‌ هه‌ریه‌كه‌و خاوه‌ن ده‌وام و هاوڕێی خۆتان بن.

6- به‌ دڵی ئه‌و گرنگی به‌ ستایلی پۆشاك بده‌و هه‌روه‌ها له‌ یادی مه‌كه‌و به‌رده‌وام به‌ مۆبایل نامه‌ی رۆمانسی بۆ یه‌كتر بنێرن.

7- له‌ كاتی ته‌نگانه‌دا پشتی بگره‌و له‌ كاتی ناخۆشیدا گوێ بگره‌ بۆ وته‌كانی تا باسی دڵی خۆی بۆ تۆ بكات، هه‌روه‌ها رێنمایی بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ژیاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، چونكه‌ پیاو ئه‌و ژنه‌ی ده‌وێت كه‌ به‌رده‌وام گه‌شبینه‌و هه‌وڵی باشترینی له‌گه‌ڵ ده‌دات.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 12511جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad