English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی لە دوو ھەفتەدا شەش سمیناری لە گوند و ناحیەکانی گەرمیان بۆ کچ و ژنان ساز کرد
2017-02-15 [03:46 AM]

ZNA- گەرمیان


 

ڕێکخراوی وادی لە ناحیە و گوندەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان, شەش سمیناری ئەنجام دا بۆ ژمارەیەک کچ و ژن, بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ململانیەکان, ھۆشیارکردنەوە تاک, لە پەروەردەکردنی منداڵان لە کەشێکی ئارام و دوور لە توندوتیژی و ڕاھێنایان بەشێوەیەکی ئاشتیانە و قەبوڵکردنی دەوروبەر.

 

دواتر باسی زیانەکانی خەتەنەکردنی مێیینە و ناساندنی یاسای ژمارە ٨ی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی کرا

.

لەو بارەیەوە "لەیلا ئەحمەد" ئەندامی تیمی گەرمیان ڕێکخراوی وادی لە گەرمیان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: چەندین سمینارمان ئەنجامداوە بۆ ژمارەیەکی زۆر ئافرەت, کە سەرەڕای ئەوەی باسی زیان و دەرئەنجامە خراپەکانی خەتەنەکردنی مێینەمان بۆیان ڕوونکردۆتەوە و یاسای ژماری ٨ی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی ساڵی ٢٠١١مان پێیان ناساندووە, ھۆشیاریەکانمان بۆ تاک بە تاکی کۆمەڵگا و بنبڕکردنی توندوتیژی دژی نەک تەنھا ژن بەڵکو بەرانبەر بەمنداڵ, قوتابی و مامۆستا, کوڕ و کچ, پیاو و ژن...ھتد ھەر تاکێکی نێو کۆمەڵگا بۆ چارەسەر کردنی ئاشتیانەی کێشەکان.

 

لەیلا ئەحمەد ئەوەشی خستە ڕوو: ئامانجمان لە سازدانی ئەم سمینارانە ھۆشیارکردنەوەی ھەر دوو ڕەگەزی نێر و مێیە بەمەبەستی پەروەردەکردنی منداڵان بۆ ئەوەی تاک بتوانێت خاوەنی بیر و بڕیاری خۆی بێت و  لەشی موڵکی خۆی بێت, وا ڕابھێنرێت و بتوانێت لەگەڵ دەوروبەر بەشێوەیەکی ئاشتیانە تەعامول بکات.

 

وتیشی: لە ٢٠١٧دا بەردەوامین لە ھۆشیارکردنەوەی کچ و ژنان, لە زیان و کاریگەریە خراپەکانی خەتەنەکردنی مێیینە و ناساندنی یاسای ژمارە ٨ی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی, بۆ ئەوەی ئافرەتان بتوانن مافەکانی خۆیان بزانن و پەرەی پێ بدەن. بە زۆری لە سمینارەکاندا جەختمان لەسەر دیاریدەی بەشوودانی کچ لە تەمەنی منداڵی و کارکردن بە منداڵ, دەرکردنیان لەبەر خوێندن, ھێنانی ژنی دووەم و...ھتد کردەوه، چونکە وەکو ئێمە ڕۆژانە لە سمینار و چاوپێکەوتنەکانمان دەیبینین لەئێستادا بەزۆری ئەم دیاردانە بەرچاو دەکەون و ژنان پێوەی دەناڵێنن, سەرەڕای ئەوەی قەیرانی دارایی کێشە خێزانیەکانی ژنان و تەنانەت کچانیشی قووڵتر کردوە.

 

علی جاف





ئەم هەواڵە 2674جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad