English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
یانەکانی زاخۆ و برایەتی بەردەوامن لەگرێبەست کردن لەگەڵ یاریزانان 
2017-02-15 [04:08 AM]

ZNA- ھەولێر 



بەمەبەستی بەھێزکردنی تیپەکانیان ھەردوو یانەی برایەتی و زاخۆ گرێبەستیان لەگەڵ چەند یاریزانێک مۆرکرد.

یانەی برایەتی بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزان ھونەر ئەحمەد تا کۆتایی وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان مۆرکرد وا بریارە لەم ھەفتەیە بەرانبەر یانەی پێشمەرگەی ھەولێر یەکەم یاری خۆی لەگەڵ یانە نوێیەکەی ئەنجام بدات.

یانەی زاخۆ بریاری دا نۆ یاریزانی تیپی لاوان سەربخات بۆ تیپ دووەمی یانەی زاخۆ بەشداربوو لە خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان، چونکە زۆربەی یاریزانە سەرکییەکان بۆ تیپی یەکەمی یانەکە سەرکەوتن تاوەکو بەشداری لە خولی نایابی عێراق بکەن.

یاریزانەکانیش بریتین لە: (ساڵح سەبری، ھەکار خالید، رێبەر نازی، شێرزاد عەبدولسەلام، محەمەد بشیر، سەبری شڤان سەبری، عومەر عەبدولکەریم، سەباح حەسەن، ھۆگر عەبدال).

وا بریارە ئەم یاریزانانە یەکەم یاری خۆیان بەرانبەر یانەی کەرکووک ئەنجام بدەن.


سەرچاوە / رێبین رەمزی
 





ئەم هەواڵە 2860جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad